‌مانای بینینی چه‌قۆ له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-

شیكه‌ره‌وه‌كانی خه‌ون لێكدانه‌وه‌ی‌ تایبه‌تیان بۆ بینینی چه‌قۆ هه‌یه‌ له‌ خه‌ودا له‌وانه‌ش:

1- بینینی چه‌قۆ له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ هاوسه‌رگیری  ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاوسه‌رگیری كردبێت و له‌ خه‌ویدا چه‌قۆ ببینێت ئه‌وه‌ مانای دووگیان بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.

2-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا چه‌قۆ بۆ له‌تكردنی سه‌وزه‌ و گۆشت به‌كاربهێنێت مانای وایه‌ بڕیارێكی دروست بۆ ژیانی ده‌دات.

3-به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌قۆ و به‌كارنه‌هێنانی له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ منداڵبوون.

4-بینینی ژه‌ماره‌یه‌ك چه‌قۆ له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ دوژمن و كه‌سانی خراپ كه‌ له‌ ده‌ورتن.

5-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا چه‌قۆ له‌ كه‌سێك بدات مانای وایه‌ به‌ خراپ باسی كردوه‌.

6-هاتنی خوێن له‌ شوێنی لێدانی چه‌قۆ له‌ خه‌ودا مانای كێشه‌ی‌ خێزانی ده‌گه‌یه‌نێت.

7-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا به‌ چه‌قۆ كه‌سێك بكوژێت مانای وایه‌ له‌ خه‌مو خه‌فه‌ت ڕزگاری ده‌بێت.


AM:11:57:11/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 4419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌