ڤیدیۆ... هه‌ردی سه‌لامی به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌ر هه‌ردی سه‌لامی نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی" من ئاماده‌م" بڵاوكرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م به‌رهه‌مه گوێگرێكی زۆری هه‌بوو.
ڕێكخستنی میوزیكی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن ئه‌فشین شوكری كاری بۆ كراوه و هۆنراوه و میلۆدی هه‌ردی سه‌لامی خۆیه‌تی له دوای به‌رهه‌می " لێم ببوره" ئه‌مه ده‌بێته نوێترین كاری هه‌ردی له كۆتای ئه‌مساڵدا.
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، جگه له كاری ده‌رهێنان ماوه‌یه‌كه وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ نه‌وید زه‌ردی به‌رهه‌مێكی دوێتی هه‌یه.
AM:11:05:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه