‌مانای بینینی منداڵ له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-


بینینی منداڵ له‌ خه‌وندا چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاوازی بۆ ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ و دۆخی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.

1- منداڵ له‌ خه‌ودا به‌ مانای دوژمنێكی مه‌كرباز دێت كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ هاوڕێدا خۆی پیشانت ده‌دات.
2- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ببینێت منداڵ بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ له‌ خه‌م و كێشه‌كانی ژیانی ڕزگاری ده‌بێت .
3-ئه‌و كه‌سه‌ی‌له‌ خه‌ویدا چه‌ند منداڵێكی ببێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ توشی خه‌م ده‌بێت.
4-منداڵی كوڕ له‌ خه‌ودا به‌ مانای ده‌ستكه‌وت دێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.
5-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا منداڵێك بكڕێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خۆی هۆكاری خه‌مباری خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر بیفرۆشێت مانای وایه‌ خێری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
6-ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ هاوسه‌رگیری كردبێت و منداڵی كوڕ له‌ خه‌ویدا ببینێت و منداڵه‌كه‌ جوان بێت ئه‌وه‌ هێنده‌ی‌ جوانی منداڵه‌كه‌ خێری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
7-ئه‌و پیاوه‌ی‌ ته‌مه‌نی هه‌بێت و له‌ خه‌ویدا منداڵ ببێته‌وه‌ مانای وایه‌ مردنی نزیك بۆته‌وه‌.
8-منداڵی جوان له‌ خه‌ودا مانای به‌خته‌وه‌ریه‌.
9-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و كۆرپه‌ی‌ ساوا له‌ خه‌ویدا ببینێت مانای وایه‌ هه‌واڵێكی خۆش ده‌بیستێت.


AM:10:35:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 19216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌