چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی ئاسان بۆ جوانكاری هه‌موو كه‌سێك پێویستی ده‌بێت
وێستگە ستایل-
زۆر كات ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌ناوی جوانكاریه‌وه ده‌فرۆشرێن ته‌نها بۆ ڕاكێشانی كڕیاره و ئه‌نجامی زۆر باشی نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرێت.
-- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕوخسارت خاوێن بكه‌یته‌وه و زیپكه و چه‌وری زیادده‌ی ڕوخسارت به ماسكێكی ئاسان پاك بكه‌یته‌وه ئه‌وه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی پێویستت ده‌بێت بریتین له:
1- سێ ده‌نگ خه‌ڵوزی چالاك
2-كه‌مێك جه‌لاتینی شل
3-كه‌مێك ئاوی گه‌رم
ته‌واوی ئه‌م پێكهاتانه تێكه‌ڵاو بكه و بیده له ڕوخسارت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو وشك ده‌بێته‌وه دواتر ئه‌م ماسكه له ڕوخسارت بكه‌ره‌وه ده‌بینیت چۆن چه‌وری و زیپكه و پێكهاته‌ی زیادده‌ی ڕوخسارت لێ ده‌بێته‌وه.
-ئه‌گه‌ر پاژنه‌ی پێت وشك بۆته‌وه و پێستی هه‌ڵداوه ئه‌وه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه ته‌نها ئه‌م پێكهاتانه تێكه‌ڵاو بكه:
1- چه‌ند ده‌نكێك حه‌بی ئه‌سپرین وورد بكه و بیخه‌ره ده‌فرێكه‌وه
2-كه‌مێك ترشی ستریك ئه‌سید
ئه‌م دوو پێكهاته‌یه ته‌واو تێكه‌ڵاو بكه و بیخه‌ره ناو كیسه‌یه‌كی نایلۆنه‌وه و پێكانتی تێ بخه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك دواتر پێستی زیادده‌ی قاچه‌كانت لێبكه‌ره‌وه.
-هه‌ركات زیپكه له‌سه‌ر ڕوخسارت دروست بوو ئه‌وه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك له‌تێك سیری له‌سه‌ر دابنێ خۆی نامێنێت و له‌سه‌ر ڕوخسارت لاده‌چێت.
- بۆ سپیكردنه‌وه‌ی بن باڵت ده‌توانیت ئه‌م گیراوه سادده‌یه به‌كاربهێنیت:
- كه‌مێك خوێ
-كه‌مێك سۆده
- كه‌مێك ئاوی گه‌رم
- كه‌مێك سركه‌ی سپی
ئه‌م گیراوه‌یه له‌ژێر باڵه‌كانت بده بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك و دواتر بیسڕه ژێر باڵت سپی ده‌بێته‌وه.
- ئه‌گه‌ر كڕێشی سه‌رت هه‌یه ئه‌وه پێویسته ئه‌م كه‌ره‌ستانه تێكه‌ڵاو بكه‌یت و بیده‌یت له‌سه‌رت:
1-گوشراوی ئاوی پیاز
2-ڕۆنی گوێزی هندی
ئه‌م پێكهاتانه له‌ناو قتویه‌كی سپرادا تێكه‌ڵاو بكه و بیده له‌سه‌رت و مه‌ساج به پێستی سه‌رت بكه و دواتر قژت بشۆ.
- قژت زۆر هه‌ڵده‌وه‌رێت؟ ئاسانه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ماسكه سروشتیه‌یه.
- كیسه‌یه‌ك خومره
-ئاوی گه‌رم
- هه‌نگوین
-كه‌مێك زه‌یتی سروشتی هه‌ر جۆرێك بێت
-زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه
هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه له قتویه‌كدا تێكه‌ڵاو بكه و بیده له پێستی سه‌رت و دواتر بۆ چه‌ند خوله‌كێك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه و قژت بشۆ.
AM:09:37:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11578
جار خوێنراوه‌ته‌وه