خانمان له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر توشی ئازاری سه‌رئێشه‌ی نیوه ده‌بن
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی میگل هیرناندیز له وڵاتی ئیسپانیا هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونی خانمان به سه‌ر ئێشه‌ی نیوه‌یان ئاشكرا كرد.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری Science Alert بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له جه‌سته‌ی ئافره‌تاندا هۆكاره بۆ توشبوون به سه‌رئێشه‌ی نیوه و نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای ماوه‌ی سوڕی مانگانه و له‌سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كانی سوڕی مانگانه هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت هه‌ست به ئازاری سه‌رئێشه‌ی نیوه بكات.
له هه‌مان توێژینه‌وه‌دا شیكاری پێكهاته‌ی كیمیاوی خوێنی خانمان كراوه و به تایبه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا و ئاشكرا بووه له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له خوێندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت ئه‌وه كۆتای خانه ده‌ماره‌كان كه‌په‌یوه‌ندیان به مێشكه‌وه هه‌یه توشی ڕه‌ق بوون ده‌بێت به‌وه‌ش ئافره‌ت هه‌ست به سه‌رئێشه‌ی نیوه ده‌كات.
هۆرمۆنی ئیسترۆجین كار ده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و ته‌نها وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێكی سادده‌ی ئه‌م هۆرمۆنانه واده‌كات سه‌ر ئێشه‌ی نیوه له خانماندا كه‌م ببێته‌وه.
PM:02:51:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4891
جار خوێنراوه‌ته‌وه