‌چۆنیه‌تی دروستكردنی شۆربای کفتەی برنج بەماست

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:
دوو پەرداخ برنجی دەنک خڕ
یەک پەرداخ قیمە
ماست
پەرداخێك نۆکی کوڵاو
دوکەوچک نەعنای وشک
بیبەری تون
خوێ
زیرە واتە کەمون
یەک پیاز
یەک دەنک سیر
کەمێک ڕۆن

ئامادەکردنی:
۱ـ برنجەکە چەند کاتژمێرێك دەکرێتە ئاو پاشان ئاوەکەی لادەبرێ بەخەڵات ورد دەکرێت تێکەڵ دەکریت لەگەڵ خوێ زیرە گۆشتەکە جوان بەخەڵاتەکە دەشێلدرێت و دەکرێتە تۆپی وردورد.
۲ـ سیرو پیازەکە سوردەکرێتەوە لە کەمیک ڕۆنداو ماستەکە دەگیرێتەوە لەگەڵ ئاوو خوێ تێی دەکرێت پاشان بەردەوام تێک دەدرێت هەتا گەرم دەبێت کفتەکان و نۆکو نەعناکەو بیبەرەکەی تێ دەکرێت .
۲ـ دەبێت بکوڵێت هەتا کفتەکان نەرم دەبن دەکوڵێن. 


AM:10:58:12/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌