‌هه‌ر كات ئه‌م سێ خه‌ونه‌ت بینی مانای وایه‌ جادووت لێكراوه‌

وێستگە ستایل-


بینینی خه‌ون زۆر كات ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌ هه‌تا ئاگاداربێت له‌ ژیانی خۆی، بینینی ئه‌م سێ خه‌ونه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تۆ یان یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ت ئیره‌یتان پێ ده‌برێت یان جادوتان لێكراوه‌.

1- بینینی ئاگر له‌ ژووری چێشتخانه‌ یان ماڵ یان چووری نوستنه‌كه‌ت مانای وایه‌ كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ زۆر حه‌سوودیت پێ ده‌بات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوای بینینی ئه‌م خه‌ونه‌ كاتێك ده‌چیته‌ ماڵه‌كه‌ت هه‌ست به‌ هه‌ناسه‌ توندی بكه‌یت یان منداڵه‌كانت له‌ كاتی نوستندا هاوار بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش باشتر وایه‌ بڕێك خوێ له‌ چوار ده‌وری دیواری ئه‌و ژووره‌ بڕێژیت كه‌ له‌ خه‌ونه‌كه‌تدا ئاگری تیادا بووه‌ و سوره‌تی به‌قه‌ره‌ بخوێنه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌یت یان خوێ له‌ ئاودا بتوێنه‌ره‌وه‌ و ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ به‌سه‌ردا بخوێنه‌ و به‌ چوار ده‌وری ماڵه‌كه‌ت و ژووره‌كه‌ت بیڕێژه‌.

2- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا له‌ دیواری ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ئاو بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ یان ماڵه‌كه‌ت له‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ به‌ قوڕ گیرابێت مانای وایه‌ كه‌سێك جادووی لێكردویت بۆ ئه‌مه‌ش باشتر وایه‌ بڕێك ئاو قورئانی به‌سه‌ردا بخوێنیت و به‌ ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌تدا بیپرژێنیت.

3-بارینی باران و ته‌ڕبوونی ته‌واوی ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌ت  یان ڕوخاندنی ماڵ یان دیوارێك له‌ ماڵه‌كه‌ت له‌ خه‌وندا ئاماژه‌یه‌كی باش نییه‌ و نابێت لای هیچ كه‌س ئه‌وه‌ باس بكه‌یت چونكه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی ئازیزی خێزانه‌كه‌ت و حه‌سوودی خه‌ڵك به‌ ئێوه‌، هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وانی دیكه‌ باشتر وایه‌ بڕێك ئاو سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی‌ به‌سه‌ردا بخوێنیت و به‌ ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌ت بیپرژێنیت به‌ تایبه‌ت سووچی ژووره‌كان.


AM:10:27:11/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 126748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌