‌مانای بینینی فیشه‌ك له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-


فیشه‌ك و چه‌ك بۆ خۆپاراستن له‌ دوژمن و ئه‌و شتانه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ زیان به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن ئه‌مانه‌ش مانا جیاوازه‌كانی بینینی فیشه‌كه‌ له‌ خه‌وندا .

-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ونیدا ببینێت خاوه‌نی چه‌كه‌ و خۆی نه‌خۆش بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ چاك ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ گه‌شت بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ به‌ سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو كه‌سوكاری.
-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا ته‌نها خۆی چه‌كی پێ بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌دا.
-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا چه‌ك ببینێت و فیشه‌كی پێ بته‌قێنێت مانای وایه‌ دوژمنه‌كه‌ی‌ ده‌شكێنێت .
-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویندا چه‌كی پێ بێت و خه‌ڵك ته‌ماشای بكه‌ن ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌سانێكی زۆر كه‌ حه‌سوودی پێ ده‌به‌ن له‌ چوارده‌وری هه‌ن.
-بینینی فیشه‌ك له‌ خه‌ودا به‌ مانای سه‌ركه‌وتن و چاو نه‌ترسی ئه‌و كه‌سه‌ دێت كه‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.
-بیستنی ده‌نگی فیشه‌ك له‌ خه‌ودا به‌ مانای بیستنی هه‌واڵ دێت.


PM:12:21:28/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 9131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌