‌مانای دزینی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-


دزی به‌ گشتی له‌ خه‌ودا به‌ مانای بێ به‌ختی و له‌ ده‌ستدانی بابه‌تێك دێك كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ ده‌بینێت ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات یان به‌ هه‌ڵه‌ له‌ بابه‌تێك گه‌یشتوه‌ ، ئه‌مانه‌ش لێكدانه‌وه‌ن بۆ مانای دزینی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا.

1- دزین و دیارنه‌مانی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا به‌ مانای سه‌رنه‌كه‌وتن و فه‌شه‌ل دێت له‌ ژیانی تایبه‌تی كه‌سێك به‌ گشتی ، ڕه‌نگه‌ كۆتای بابه‌ته‌كان به‌ خێر ته‌واو ببێت یان پێویستی به‌ كات هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆتای بێت.

2- ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ڵام دزینی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا به‌ مانای له‌ده‌ستدانی كات دێت له‌ بابه‌تێكدا كه‌ هیچكات ڕونادات.

3-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ بدزرێت و له‌ حاڵه‌تێكی ده‌رونی نا ئارامدا بێت ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ دوباره‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكدا و پلاندانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووربێت له‌ فه‌شه‌ل.

4-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ بدزرێت و هیچ دودڵ نه‌بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ژیانی تایبه‌تیدا خه‌م و كێشه‌كانی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه‌.

5-دزینی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا له‌ لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سێكی ناسراوته‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانت ڕێنمویت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت له‌ كاره‌كانت.


AM:09:43:21/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 6441 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌