‌مانای بینینی سه‌گ له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-


لێكدانه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی‌ بینینی سه‌گ له‌ خه‌ودا مانا و ئاماژه‌ی‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت و لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ئافره‌ت و پیاو و دۆخی ده‌رونی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌ مانای جیاوازی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش:

1- سه‌گ له‌ خه‌ودا به‌ مانای مرۆڤی گومڕا دێت و بینینی سه‌گێك له‌ خه‌ودا كه‌ بوه‌ڕێت ئاماژه‌یه‌ بۆ خراپی كه‌سێك كه‌ لێته‌وه‌ نزیكه‌.
2-یه‌ك سه‌گ له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی كه‌سانێك له‌ ده‌وروپشتت كه‌ ته‌نها بیر له‌ قازانجی دونیایی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام بینینی سه‌گی ڕاو مانای خێر و به‌ره‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت له‌ خه‌وه‌كه‌دا.
3-ئه‌و پیاوه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا سه‌گێگ پێی بوه‌ڕێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌سێك كه‌ دوژمنیه‌تی بابه‌تێكی خراپی بیر ده‌خاته‌وه‌.
4- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا شێوه‌ی‌ بگۆڕێت بۆ سه‌گ  مانای وایه‌ خودا زانستێكی پێ به‌خشیوه‌ به‌ڵام به‌ زانسته‌كه‌ له‌خۆی بایی بوه‌  و سودی به‌ كه‌س نه‌گه‌یاندوه‌.
5- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا كۆمه‌ڵێك سه‌گ پێی بوه‌ڕن ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌سانێكی زۆر خراپ له‌ ده‌وری بن و بێ ئاگایه‌ لێیان.
6-بینینی كۆمه‌ڵێك سه‌گی نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.
7-كوشتنی سه‌گێك یان كۆمه‌ڵێك سه‌گ له‌ خه‌ودا به‌ مانای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمندا دێت.
8-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا له‌ لایه‌ن سه‌گێكه‌وه‌ ئازار بدرێت مانای وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ زیانی پێ ده‌گات.
9- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا له‌گه‌ڵ سه‌گێكدا به‌ دڵێكی ئارام و بێ كێشه‌ بڕوات  مانای وایه‌ هاوڕێیه‌تی كه‌سێكی سادده‌ ده‌كات و زۆری خۆش ده‌وێت.
10-یاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌گ له‌ خه‌ودا به‌مانای هاوڕێیه‌تی كردنی كه‌سانی نا موسوڵمان ده‌گه‌یه‌نێت.
11-بینینی سه‌گی مێینه‌ له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ ئافره‌تێكی فاشیل.
12- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا سه‌گێك جلوبه‌رگه‌كه‌ی‌ بدڕێنێت مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌سانێك به‌ ناحه‌ق باسی ئابڕوی ئه‌و ده‌كه‌ن.
13- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا سه‌گێكی ڕه‌نگ ڕه‌ش په‌لاماری بدات مانلی وایه‌ ناگات به‌و شته‌ی‌ ئاره‌زووی ده‌كات و خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت.


AM:09:07:26/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 18046 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌