‌مانای بینینی دووكه‌ڵ له‌ خه‌ودا

وێستگە ستایل-

شیكه‌ره‌وه‌كانی خه‌ون لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاوازیان بۆ بینینی دووكه‌ڵ له‌ خه‌ودا كردوه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌رێنییه‌ و به‌شێكیان نه‌رێنیه‌ به‌گوێره‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌، ئه‌مانه‌ش چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی بینینی دووكه‌ڵن له‌ خه‌ودا.

-بینینی دووكه‌ڵ له‌ خه‌ودا به‌ مانای به‌خت دێت له‌ كاتێكی نادیاردا.
-به‌ گشتی بینینی دووكه‌ڵ له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك له‌و شوێنه‌ی‌ دوكه‌ڵه‌كه‌ی‌ لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
- ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا دوكه‌ڵێكی چڕ ببینێت ئه‌وه‌ به‌ مانای ناڕونی ئاینده‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.
-بینینی دوكه‌ڵێكی كه‌م له‌ خه‌ودا ئاماژیه‌ بۆ خه‌ون و خه‌یاڵی ڕۆمانسی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌.
-دوكه‌ڵی سوتانی ماڵ له‌ خه‌ودائاماژه‌یه‌ بۆكه‌وتنی ده‌سه‌ڵات و له‌ده‌ستدانی بابه‌تێك.
-هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دوكه‌ڵ له‌ خه‌ودا مانای سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێت له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا.
-ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا له‌ ناوه‌ڕاستی دوكه‌ڵێك بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌سانێكی زۆر به‌غیلی پێ ده‌به‌ن.
- دوكه‌ڵی بێ سه‌رچاوه‌ مانای گومانی خراپ ده‌گه‌یه‌نێت.
-سه‌ركه‌وتنی دووكه‌ڵ بۆ ئاسمان مانای سه‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌ كاره‌كانیدا و دابه‌زینی دوكه‌ڵ مانای شكسته‌.


AM:09:35:31/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4451 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌