ڕەفتارەكانی ئاشكرای دەكات ڕاستت لەگەڵ ناكات
وێستگە ستایل-
وتەیەكی عەرەبی هەیە دەڵێت " درۆكردن خوێی پیاوانە" بەڵام چۆن ئەوە ئاشكرا دەكەیت كە بەرامبەرەكەت درۆت بۆ دەكات ؟
شارەزایەكی بواری زمانی جەستە "جودی جیمس" كە بە ڕەگەز بەریتانیە دەڵێت ئەم ئاماژانە ئەوە ئاشكرا دەكەن كە ڕەگەزی بەرامبەر درۆت لەگەڵ دەكات .
1- ئەو كاتەی پیاوان درۆ دەكەن ئەوە زیاتر تەماشای سەرو خوار و لای ڕاست و چەپی خۆیان دەكەن و لە چاوەكانیشیدا بە ئاشكرا ئەوە بە دی دەكەیت كە وشەكانی ڕاست نیە .
2- ئەو كاتەی پیاو لە ماوەی قسەكردندا زۆر جوڵایەوە بە جۆرێك دەست و برۆكانی زۆر جوڵان و چاوەكانی زۆر كردەوە ئاماژەن بۆ ڕاست نەكردنی لە قسەكردنی .
3- درۆكردن ڕاددەی ئارەقكردنەوەی لەش زیاد دەكات و جەستەی دەخورێت و لوتی دەخورێنێت لەگەڵ وتنی هەر وشەیەك .
4- لە كۆتایدا ئەگەر پیاو وەڵامی پرسیارەكەتی بە پرسیارێكی دیكەدایەوە و ئەگەر بیەوێت ئاڕاستەی قسەكردنی لەگەڵ تۆ بگۆڕێت ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕاست ناكات .
AM:11:02:10/10/2017
ئهم بابهته 3707
جار خوێنراوهتهوه