‌سه‌رنجڕاكێشترین 10 شێوازی مردن له‌ جیهاندا

وێستگە ستایل-

گه‌نجێك له‌ پرسه‌ی كۆچی دوای هاورێكه‌یدا عه‌زی ده‌پۆشێت، چونكه‌ هه‌ردوو هاورێ "باردی بالیانی و كیڤن ئه‌لیوت" كه‌خه‌ڵكی به‌ریتانیان له‌كاتی چوونیان بۆ جه‌نگی ئه‌فغانستان رێده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركامێكیان مردن، ئه‌وی تریان به‌ عه‌زیه‌وه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌ بكات.


ئه‌م وێنه‌یه‌ لاشه‌ی گه‌نجێكه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێك بووه‌ له‌ یاریزانه‌كانی یاری بۆكسێن و ناوی "كرستروڤه‌ر فیرا" بووه‌، به‌فیشه‌ك ده‌یكوژن، به‌ڵام پێش مردنی وه‌سیه‌ت ده‌كات بۆ هاورێكانی پرسه‌كه‌ی له‌ناو یاریگای بۆكسێن بێت و لاشه‌كه‌شی به‌جلوبه‌رگی بۆكسێنه‌وه‌ دابنرێت.


گه‌نجێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لاشه‌ی خانمێكی مردوو ده‌كات، پێش مردنی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه‌ یه‌كیان خۆشویستووه‌ و به‌ته‌مای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری بوون، به‌ڵام دواتر به‌ رووداوێك كچه‌كه‌ ده‌مرێت، بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ مردووی كردیه‌ هاوسه‌ری خۆی و جلوبه‌رگی بوكێنی كرده‌ به‌ری.


ئه‌مه‌ وێنه‌ی كچێكی زیندووه‌ به‌ناوی "زنجی" قوتابیه‌كی وڵاتی چینه‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌، ئاره‌زووی ده‌كرد بزانێت هه‌ستی مردن چۆنه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و زیندووه‌، هه‌ر بۆیه‌ بریاریدا به‌ زیندووی رێوره‌سمی مردنی بۆ ئه‌نجامبدرێت.



پێش مردنی "دیڤید رومز" له‌ساڵی 2010، وه‌سیه‌تی بۆ خێزانه‌كه‌ی كرد لاشه‌كه‌ی بخه‌نه‌ سه‌ر ماتۆرێك  له‌ پرسه‌كه‌یدا، بۆ رێزگرتن له‌ پێشنیاره‌كه‌ی خێزانه‌كه‌ی وه‌سیه‌ته‌كه‌یان بۆ به‌جێهێنا.


ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌ی لاشه‌ی گه‌نجێكه‌ به‌ ناوی "ئێنجل بانجن" كه‌ پێش مردنی داوای له‌ دایكی كرد 3 رۆژی سه‌ره‌تای پرسه‌كه‌ی به‌پێوه‌ دایبنێن به‌و شێوه‌یه‌.




ئه‌مه‌ به‌ باشترین وێنەی ته‌رمی 2013 داده‌نرێت، به‌پێی راپۆرته‌كانی كه‌ناڵی تی ئێل سی ئه‌مه‌ریكی، چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ زۆر عاشقی جه‌ژنی كریسمس بوو، ریوره‌سمی مرنه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌نجامدرا، كه‌ تێیدا ته‌رمه‌كه‌ی به‌جلی بابانوئێل و شێوازی پرسه‌كه‌شی وه‌ك ئاهه‌نگی كریسمس رازێندرایه‌وه‌.






ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پیاوێكه‌ به‌ناوی "فرێند غورند" كه‌خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌به‌ دروستكردنی تابوتێك بۆ خۆی له‌شێوه‌ی فیرعه‌ون كه‌ نرخی تێچوونی  نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاره‌.




ئه‌م خانمه‌ كه‌ناوی "مریه‌م بوربانده‌" خه‌ڵكی ویلایه‌تی نیوئۆرلینزی ئه‌مه‌ریكایه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌مرێت كوره‌كانی بریار ده‌ده‌ن له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ دانیشتنه‌وه‌ دایبنێن له‌سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌مردبێت، له‌گه‌ڵ دانانی گڵۆپی ره‌نگاو ره‌نگ وه‌ك دیسكۆكانی شه‌وانه‌ چونكه‌ زۆر ئاره‌زووی له‌و جێگایانه‌ كردووه‌.




پیرێژنێك به‌ناوی "جۆرجینا لۆرین" كه‌ته‌مه‌نی 80 ساڵ بوو پێش مردنی داوای كرد به‌جلوبه‌رگی بوكێنیه‌كه‌یه‌وه‌ بنێژرێت و پرسه‌كه‌شی له‌شێوه‌ی ئاهه‌نگی بوك و زاوادا بێت.





AM:11:22:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 43031 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌