‌هۆكار و نیشانە و چۆنیەتی خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشك

وێستگە ستایل-


ڕاپۆرتە تەندروستیە جیهانیەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە ماوەی 20 ساڵی داهاتودا %59 ی مرۆڤ كێشەی جەڵتەی مێشكیان دەبێت.

هۆكاری جەڵتەی مێشك دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە لە ئەنجامی وەرزش نەكردن و نەخواردنی خۆراكی تەندروستەوە دەبێت و ئەو كەسانەش كە تەمەنیان سەروو 40 ساڵە ئەگەری دەركەوتنی ئەم حاڵەتە لە ناویاندا زیاتر دەبێت .

جەڵتەی مێشك چییە؟
ئەو كاتەی خوێن بە بڕی پێویست نەگاتە بەشێك لە مێشك ئەم حاڵەتە ڕوودەدات و زۆر كات مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات و دەبێتە هۆی مردن .

كێن ئەوانەی زیاتر توشی ئەم حاڵەتە دەبن ؟
ساڵانە لە وڵاتە یەككگرتوەكانی ئەمەریكا زیاتر لە 110 هەزار كەس توشی جەڵتەی مێشك دەبن و لە دوای نەخۆشی دڵ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی گیان لە دەستدان لە جیهاندا ، و ئەمە زیاتر لە كەسە  بەتەمەنەكاندا دەردەكەوێت و جگە لەوەش لە چەندین تەمەنی جیاوازی دیكەدا ئەگەری جەڵتەی مێشك هەیە .

نیشانەكانی :
یەكێك لە نیشانەكانی جەڵتەی مێشك تێكچوونی لایەك لە ماسولكەكانی ڕوخسارە بەجۆرێك مرۆڤ لەم حاڵەتەدا ناتوانێت پێبكەنێت و هەندێكجار كردنەوەی دەم یان چاو بۆ كەسی نەخۆشی قورس دەبێت و ئەو كەسەی جەڵتەی مێشك لێی بدات ئەوە ناتوانێت بە ئاسانی ماسولكەكانی قۆڵی بەرزبكاتەوە و هەست بە سڕبوونی قۆڵەكانی دەكات و توانای قسەكردنی ئاسایی نابێت ، لەكاتی هەستكردن بەم حاڵەتانە پێویستە نەخۆش زوو سەردانی پزیشك بكات بۆ ئەوەی پشكنینی پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت .

چۆنیەتی خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتە پێویستی بە تەنها چەند گۆڕانكارییەكی ساددە هەیە لە سیستمی ژیاندا بۆ نمونە "خواردنی خۆراكی تەندروست و وەرزشكردن " جگە لەمانەش هۆكارە بۆ ماوەییەكان كاریگەریان دەبێت لەسەر توشبوون بە جەڵتەی دڵ .

جگەرە كێشان ، خواردنەوەی مەی و زۆر خواردنی خۆراكی چەور و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن و نەخۆشی شەكرە و بەرزیوونەوەی پەستانی خوێن چەند هۆكارێكی دیكەن بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشك .

باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن :
كەمكردنەوەی خواردنی خۆراكە چەور و شیرین و سوێرەكان و زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی ئۆمیگا سێ لە پێكهاتەیاندا هەیە وەك "ماسی سالمۆن وو ماكریل و هەموو جۆرەكانی چەرەس و ڤیتامین B12 و ترشی فۆلیك B2 " مرۆز لە ئەگەری اتوشبوون بە جەڵتەی مێشك دەپارێزن .


PM:03:05:23/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 6569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌