‌تەنها ئەو كەسانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە خاوەنی ئەم 10 تایبەتمەندیەن

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

هەبوونی متمانە بە خوود و تواناكان دۆخێكی دەرونیە و هەموو كەس ناتوانێت خاوەنی ئەمە بێت ، پێگەی " huffpost  " لەڕێی بابەتێكی تایبەتەوە 10 تایبەتمەندی ئەو كەسانە دەخاتە ڕوو كە متمانەیان بەخۆیان هەیە چونكە تەنها متمانە بەخۆبوون كلیلی سەركەوتنە لە ژیاندا .

ئێستا ئەگەر تۆ هەست بەم 10 تایبەتمەندیە دەكەیت لە خۆتدا ئەوە مانای وایە تۆ متمانەت بەخۆت هەیە .


1- بیانوو ناهێننەوە بۆ نەكردنی كارێك : 
چونكە ئەو كەسانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە ئەوە بڕوایان بەوە هەیە كە دەتوانن  هەموو كارێك بكەن  ، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ڕێگە نادەن هۆكارە دەرەكیەكان كاردانەوەی هەبێت لەسەریان و ئەو كاتەش كە هەڵەیەك دەكەن یان لەكارێكدا سەرناكەون ئەوە بیانووی بۆ ناهێننەوە بەڵكو ڕاستی هۆكارەكە دەخەنە ڕوو .

excuses 

2-خۆیان نادەن بەدەستەوە :
ئەمە یەكێكی دیكەیە لە تایبەتمەندی ئەو كەسانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە تەنانەت ئەگەر ڕێگەی ئامانجەكەشیان زۆر قورس و گران بێت بەڵام ئامادەن بەرەو ڕووی هەموو قورسەكان ببنەوە و خۆیان نەدەن بە دەستەوە و ئەو كاتەش كە ئاستەنگێك دێتە بەردەمیان ئەوە پێیان وایە كە ئەمە تەنها سزایەكە بۆ ئەوان و پێویستە بازی بەسەردا بدەن .
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوانەی متمانەیان بە تواناكانی خۆیان هەیە ئەوە سوور نابن لەسەر دوبارەكردنەوەی یەك هەڵە بەڵكو بەدوای ئەو خاڵەدا دەگەڕێن كە هۆكار بووە بۆ لاوازیان بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن جارێكی دیكە ئەوە ڕوبداتەوە .

3- چاوەڕێی ڕێگە پێدانی هیچ كەس ناكەن:
چاوەڕێی ئەوە ناكەن هیچ كەسێك ئەوەیان پێ بڵێت كە دەبێت چ كارێك بكەن و كاتی خۆشیان لەو شتانەدا بەفیڕۆ نادەن و پرسیاری بێ ماناا لە خۆیان بكەن " تۆبڵێی من بتوانم ئەم كارە بكەم؟ یان دەبوو ئەم كارەم بكردابە ؟" 
لەڕاستیدا ئەو كەسانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە پرسیار لەخۆیان دەكەن " بۆچی ئەوانە نەبن ئەو كارە بكەن ؟ " و پێش ئەوەی ئەرك و بەرپرسیارێتی كارێك بدرێت بەسەریاندا خۆیان هەڵدەستن بەو كارەی دەبێت بیكەن .

pic 

4- گوێ بەوە نادەن ئەو كارەی دەیكەن تا چەند ەبێتە مایەی سەرسامی دەوروبەرەكەیان :
بێگومان زۆركات ئەو كەسانەی كارێك دەكەن ئارەزووی ئەوە دەكەن سەرنجی بەرامبەرەكەیان بۆلای خۆیان ڕابكێشن بەڵام ئەوانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە بیر لەوە ناكەنەوە كە ببنە جێگەی سەرنجی بەرامبەرەكەیان .

5- پێویستیان بەوە نیە كەس بەسەریاندا هەڵبدات :
هەندێك كەس ئارەزووی ئەوە دەكەن بەردەوام بەرامبەرەكەیان بەسەریاندا هەڵبدات و خۆشیان ئەمە زۆر باس دەكەنەوە ، بەڵام ئەو كەسەی متمانەی بەخۆی هەبێت كار بۆ ئەوە ناكات بەرامبەرەكەی بەسەریدا هەڵبدات و وەڵامیشیان پێیە بۆ ئەو كەسانەی ڕەخنەیان لێدەگرن .

6- كاری ئەمڕۆ ناخەنە بەیانی : 
خستنە بەیانی كاری ئەمڕۆ ئاماژەیە بۆ تەمەڵی و ترس لەسەرنەكەوتن، بەڵام كەسە سەركەوتوەكان ئەوەی كاری ئەمڕۆ بێت زوو ئەنجامی دەدەن و نایخەنە كاتێكی دیكە .

pic 

7- بڕیار بەسەر كەسدا نادەن : 
بڕیار بەسەر كەسدا نادەن و دەست ناخەنە كاری هیچ كەسێكەوە چونكە پێیان وایە ئەوە ژیانی تایبەتی كەسێكە و نابێت ئەمان بەژداری تایدا بكەن .

8- ئارەزووی كێشە نانەوە ناكەن :
 كارەكانیان بە عاقڵانە دەكەن و نایانەوێت كێشە بنێنەوە و ناچنە ناو گفتوگۆیەكەوە كە پەیوەندی بەوەوە نەبێت .

do not judge

9- بۆ گەشتن بەوەی مەبەستیانە باكیان بە هیچ نیە :
هیچ گوێ بەوە نادەن پارەكەی بەش دەكات یان نا و پۆستەكەی لەدەست دەدات یان نا بەڵكو ئەوەی مەبەستێتی تەنها گەیشتن بەە ئامانجەكەیەتی .

ideas

10- دەستبەرداری خەونەكانیان نابن :
پێش ئەوەی بیر لە ئاسوودەی و كات بەەسر بردنی خۆیان بەنەوە بیر لەوە دەكەنەوە كەی دەگەن بەوەی مەبەستیانە چونكە ئارامی لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان دەبینن .

و :چراخان ئاسۆ  


AM:11:18:03/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 45764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌