‌10 وێنە ...تەنها ئەو كەسانە لێی تێدەگەن كە چاویلكەی پزیشكی بەكاردەهێنن

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

لاوازی چاو یەكێكە لە كێشە تەندروستیەكان كە هەندێك كەس بە دەستیەوە دەناڵێنن ، لە ڕاستیدا ئەوانەی چاویلكەی پزیشكی بەكاردەهێنن دووجار ئەم گرفتەیان هەیە جارێك بۆ بەكارهێنانی چاویلكەكە و جارێكی دیكەش بۆ لاوازی توانای بینینیان .


ئێستا تەماشای وێنەكان بكە و لە دۆخی ئەو كەسانە تێبگە كە چاویلكە بۆ چاویان بەكاردەهێنن ئەگەر تۆ چاوەكانت لاواز نیە .


1- ئەو كاتەی لە شوێنی كاركردن یان خوێندنگە دەگەڕێنەوە و لەبەر ماندوێتی زۆر ڕاستەوخۆ پاڵدەكەون و چاویلكەشیان لە چاودایە. 
 


2-كاتێك لە خەو هەڵدەستیت و چاویلكەت لە چاودایە و كوپێك قاوە یان چای گەرم دەخۆیتەوە .

 

3- كاتێك هاوڕێكەت داوای ئەوەت لێدەكات چاویلكەكەت تاقی بكاتەوە و لەسەر چاویلكەكەت پەنجە مۆری خۆی جێدەهێڵێت ...بەڕاستی بێزاركەرە .



4- هەموو ژوورەكە دەگەڕێت بەدوای چاویلكەكەت و دوای چەند كاتژمێر گەڕان چاویلكەكەت بەسەر سەری خۆتەوە دەدۆزیتەوە.  



5-ئەو كاتەی باران دەبارێت .



6-ئەو كەسانەی چاویان زۆر لاوازە و بێ چاویلكە نابینن دۆخیان ڕێك وەك ئەم وێنەیە وایە كاتێك چاویلكەكەیان ون دەكەن و بەدوایدا دەگەڕێن .



7-وێنەی یەكەم توانای بینینی من بێ چاویلكە  / وێنەی دووەم هاوڕێكانم چۆن بیر لە توانای بینینم دەكەنەوە بێ چاویلكە  .



8- تەنها چەند خولەكێك  چاویلكەكەم بە پاكی دەمێنێتەوە .


9-ئەمەش لەكاتی پشكنینی چاودا 
پزیشك :ئەو پیتانە بخوێنەرەوە كە نوسراون .
من : دكتۆر ئەوە تۆ كوایت ناوبینم .

 

 10- وەرزی زستان باشترین وەرزی ساڵە بۆ ئەو كەسانەی چاویلكە لە چاو دەكەن ، بەتایبەت ئەوكاتەی كە لە سەرمای دەرەوە دەچیتە شوێنێكی گەرمەوە . 




AM:11:13:30/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 17734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل