‌10 ڕێنمایی بۆ ڕۆژوویەكی تەندروست

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


لە مانگی ڕەمەزاندا جەستە خاوێن دەبێتەوە چونكە بۆ چەند كاتژمێرێكی زۆر دوور دەكەویتەوە لە خواردن و بەمەش خانەكانی جەستە نوێ دەبنەوە ، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا تەندروست بیت ئەوە پێویستت بەم 10 ڕێنماییە  دەبێت .

1- دوور بكەوەرەوە لە خواردنی بڕێكی زۆر لە خواردن لە دوای بەربانگ كردنەوە بۆ ئەوەی توشی ئازاری گەدە نەبیت .

2- لە ماوەی نێوان بەربانگ كردنەوە و پارشێو چەرەس و میوە بخۆ و ئاوی پێویست بخۆرەوە .

3- بۆ ئەوەی تەواوی ئەو خواردنەی دەیخۆیت لە گەدەتدا هەرس ببێت ئەوە پاروی بچووك بخۆ و باش بیجو كاتێك بەربانگ دەكەیتەوە .

4- باشتر وایە خواردنی ژەمی پارشێو درەنگ بخەیت بۆ ئەوەی هەستكردنت بە برسێتی لە ماوەی ڕۆژەكەدا كەم ببێتەوە .

5- ئاو و شەربەتی سروشتی بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت ئەو بڕە ئاوەی لە دەستی داوە دەستی بكەوێتەوە و توشی قەبزی نەبیت .

6- شیرینی و خوێ لە ژەمی بەربانگدا مەخۆ بۆ ئەوەی هەستكردنت بە تینوێتی كەم ببێتەوە لە ڕۆژدا .

7- سەوزە و میوە زۆر بخۆ چونكە سەرچاوەی ئاو و ڤیتامینن بۆ جەستە .

8- خواردنی خۆراكە چەورەكان كەمبكەرەوە چونكە هۆكار دەبن بۆ هەستكردن بە تینوێتی .

9- یەك كاتژمێر دوای بەربانگ كردنەوە وەرزش بكە ئەمە بۆ چالاككردنی هەرسی گەدە پێویستە .

10- زەڵاتە بۆ ژەمەكانت زیاد بكە بۆ ئەوەی لە خواردنی ژەمەكانتدا ڕیشاڵ هەبێت و ئەمە بۆ چالاكردنی هەرسی گەدە پێویستە .
 


PM:01:29:29/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 13199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل