‌بۆ ئەوەی قژت جوان بێت لە ڕۆژی بوكێنیدا ئەم 10 هەڵەیە ئەنجام مەدە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


هەموو خانمێك ئارەزووی ئەوە دەكات لە ڕۆژی بوكێنیدا   بە جوانترین شێوە دەربكەوێت ، خانم بۆ ئەوەی كێشە و گرفتت توش نەبێت لەسەر ڕێكخستنی قژت پێویستە لەم هەڵانە دووربكەویتەوە.

1- لە هەمان ڕۆژی ئاهەنگەكەدا قژت ڕەنگ مەكە :
ڕەنگە پێت وابێت ئەگەر لەو ڕۆژەدا ئەگەر قژت ڕەنگ بكەیت ئەوە زۆر جوان و تایبەت دەردەكەویت بەڵام لە ڕاستیدا ڕەنگە بە تەواوەتی بە پێچەوانەی ویستی تۆ دەربچێت و ئەو ڕەنگە نەبێت كە تۆ ئارەزووی دەكەیت ، لەبەر ئەوە چەند ڕۆژێك پێش ئاهەنگەكەت قژت ڕەنگ بكە بۆ ئەوەی حاڵەتی چاوەڕوان نەكراو بۆت نەیەتە پێشەوە .


2- لە هەمان ڕۆژدا قژت مەشۆ :
ڕۆژێك پێش ئاهەنگەكەت قژت بشۆ بۆ ئەوەی قژت شێداری تێدا بێت و كێشەت بۆ دروست نەبێت ئەو كاتەی قژت ڕێكدەخەیت .

3- سوود وەرنەگرتن لە خیبرەی كەسانی شارەزا لە ڕێكخستنی قژ :
بۆ ئەوەی قژت جوان دەربكەوێت ئەوە سوود وەربگرە لە توانای ئەو كەسەی كە پێت باشە قژت ڕێكبخات و پێویستە شارەزای هەبێت لەو كارەدا .

4- دیاركردنی تەسریحەی قژ لە كۆتا چركەدا :
خانم پێشتر دانیشتن لەگەڵ خاوەنی ساڵۆنەكە ڕێكبكەوە كام ستایلی ڕێكخستنی قژ لە ڕوخسار و شێوەی تۆ جوانە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی ئاهەنگەكەدا نەكەویتە پەلە پەل بۆ دیاریكردنی ستایلێكی جیاواز .

5- گرنگی نەدا بە ڤیتامینەكانی قژ:
ئەگەر كێشەیەكت هەیە لە قژتدا بۆنمونە قژت تەنكە ئەوە دەتوانیت سوود وەربگریت لە چەند جۆرێكی ڤیتامین بۆ ئەوەی قژت گەشاوە بكەیت و چارەسەری كێشەكانی قژت بكەیت .

6- تاقیكردنەوەی شتی نوێ :
ڕۆژی هاوسەرگیری كاتی ئەوە نیە شتی نوێ تاقی بكەیتەوە چونكە ئەم ڕۆژە زۆر تایبەتە بۆت .

7- بەكارنەهێنانی سپرای ڕێكخستنی قژ لە جۆری باش:
ئەگەر جۆرێك لە سپرای باش بۆ ڕاگیركردنی قژت بەكارنەهێنیت ئەوە ڕەنگە قژت شل و شێواو دەربكەوێت لەبەر ئەوە سوود وەربگرە لە باشترین جۆری سپرا بۆ ئەو ڕۆژە .

8- لەبیركردنی بریقەدار كردنی قژ:
ئەگەر لە هەفتەكەدا ماسكی تایبەت بۆ بریقەداركردنی قژت بەكارناهێنیت ئەوە باشتر وایە داوا بكەیت لەو كەسەی قژت بۆ چاك دەكات ماسكێكی تایبەت و سروشتی بۆ بریقەداركردنی قژت بەكاربهێنێت .

9- ڕازاندنەوەی قژ بە گوڵی قەبارە گەورە :
بیرت بێت هەمووان لەو ڕۆژەدا چاویان لەسەر تۆیە لەبەر ئەوە هیچكات گوڵی گەورە بۆ ڕێكخستنی قژت بەكارمەهێنە چونكە ئەمە جوانی قژت تێكدەدات .

10- تەواوی ئەو شتانەی پێویست دەبێت بۆ ڕێكخستنی قژت ئامادەی بكە :
بۆ ئەوەی پێویستت بە هیچ شتێك نەبێت و نەگەڕێیت بۆ هیچ ئەوە باشتر وایە  پێش وەخت  ئەو شتانەی پێویستتن ئامادەی بكەیت .

 


PM:12:27:22/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 24895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل