‌بەوێنە...10 ڕێگەی ئاسان بۆ ئەوەی عاشقت بێت

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-



كاتێك كەسێكت خۆش دەوێت ئارەزووی ئەوە دەكەیت ئەویش هەمیشە هەمان هەستی هەبێت بۆت ، دەتوانیت بە 10 بیرۆكەی زۆر ئاسان كارێك بكەیت بۆ ئەوەی ئەویش هەمیشە لێت نزیك بێت و هەمیشە ئارەزووی ئەوە بكات لات بێت .

 1- ئەوكاتەی پەیوەندیت پێوە دەكات ئەوە زۆر خۆت شپیرزە مەكە ، چی تیادایە ئەگەر دووجار پەیوەندی بكات هەتا تۆی دەست دەكەوێت ؟



2- كاتێك نامەیەكت بۆ دەنێرێت و هەواڵت دەپرسێت تەنها وەڵامدانەوەی بە كورتی كە تۆ باشیت ئەوە بەسە پێویست ناكات دنیایەك ڕونكردنەوە بدەیت . 
 


3-زیاتر لە 20 خولەك سەرقاڵی نوسینی تێكست مەسج مەبە لەگەڵ ئەو كاتەكانی خۆت بۆ شتی دیكەش تەرخان بكە  .

 

4- پێنج خولەك جارێك نامەیەكی بۆ مەنێرە هەتا بزانیت ئەو چی دەكات ، یان هەر پێنج خولەك جارێك وەڵامی بدەیتەوە بۆ ئەوەی بزانێت تۆ سەرقاڵی چیت ، كەمێك پشت گوێ خستنیش بەسوودە بۆ ئەوەی زیاتر نرخت بزانێت و هۆگرت بێت .  


 

5- تەواوی زانیاریەكانت مەخەرە ناو سۆشیال میدیا و لە فەیسبووكەكەت بڵاوی مەكەرەوە چ كارێك دەكەیت بۆ ئەوەی تایبەتمەندیەكانت پارێزراو بێت . 
 
 

6- دوای كاتژمێر 12 ی شەو بخەوە و چیتر هیچ جۆرە باسێك لەگەڵ دەزگیرانەكەت مەكە بۆ ئەوەی لە یەیانی ڕۆژی داهاتودا چالاك بیت نەك خەواڵوو . 

 

7- ئەگەر  لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هاوڕێت نەبێت ئەوە دوور بكەورەوە لەوەی كە هیچ  شتێك لەسەر هەژمارە تایبەتەكەی ئەو بنوسیت .  

 

8- زیاتر لە 20 خولەك كات بەسەر مەبە بە ناردنی نامە بۆ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت و بینین و چاوپێكەوتنی ڕاستەوخۆ باشترە بۆ ئەوەی خۆشەویستی نێوانتان زیاد بكات  . 

 

9- كاتێك نامەیەكی بۆ دەنێریت هەوڵبدە كەمترین ئیمۆجی بۆ بنێریت و باشتر وایە وشەكانت كورت و پوخت بن .  

 

10- لە كۆتایدا ئەوەت بیر بێت تەنانەت ئەگەر زۆریش خۆشت دەوێت و ئاواتی ئەوە دەخوازیت هەموو چركەیەك لەگەڵت بێت ئەوە هەوڵ بدە خۆت زۆر نزیك نەكەیتەوە پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن بەرەنگار ببنەوە لە پێناو بەدەست هێنانی ئەو ئافرەتەی خۆشیان دەوێت   .

  



PM:12:20:17/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 66942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل