‌10 نیشانە ئاماژەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشی غوودە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


لە ئێستەدا زۆر كەس گرفتی غودە " ڕژێنەكانی پەریزادیان " هەیە بەڵام زۆرێك لەوان ئەمە نازانن ، ئەم ڕژێنە دەكەوێتە بەشی ژێرەوەی مل و جۆرێك هۆرمۆنی تایبەت دەردەدات و كاریگەری دەبێت لەسەر تەواوی جەستە وەك  دڵ و مێشك و پێست " ئەو هۆرمۆنانەی لە لایەن ڕژێنەكانی پەریزادەوە دەردەدرێن یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی سوود لە ووزەی خۆراكەكان وەربگرێت ، هاوشێوەی هەموو نەخۆشیەكان ئەمەش چەند نیشانەیەكی هەیە و دەكرێت لەڕێی هەستكردن پێیان حاڵەتەكە دیاری بكرێت .


thyroid gland 

1- هەستكردن بە ماندوێتی و خەواڵووی زۆرینەی كات : لەم حاڵەتەدا پێویستە تاك ئەوەندەی پێویستە ماندوێتی جەستەت بڕەوێنیتەوە و ئیسراحەت بكەیت ، ئەگەر هەستت بە ڕەوینەوەی ماندوێتی نەكرد ئەوە پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت .

2- هەڵئاوسانی ڕوخسار : هەڵئاوسانی پێڵوەكانی چاو  و زمان و لێو دیارترین نیشانەكانی ئەم  نەخۆشییەن .

doctor 

3- خەمۆكیان لەسەر دەردەكەوێت : كەسانی توشبوو بەم نەخۆشییە ناتوانن هەست و سۆزی خۆیان دەرببڕن ئەمەش هاوشێوەی ئەو كەسانەیە كە توشی خەمۆكی بوون .

4- گۆڕانكاری لە تۆنی دەنگدت : یەكێك لەنیشانەكانی ئەم نەخۆشییە گۆڕانە لە تۆنی دەنگی نەخۆشدا بەڵام بۆ ماوەیەكی درێژ ، ڕەنگە كێشانی جگەرە و هەوكردنی قزڕگیش هۆكار بێت بۆ دەركەوتنی هەمان حاڵەت .

5- زوو دابەزینی كێش یان قەڵەو بون لە ماوەیەكی كەمدا : ئەمەش بەهۆی گۆڕانی كتوپڕی دەردانی ڕژێنەكانی پەریزادەوە دەبێت .

6- وشكبونەوە و هەڵوەرینی قژ : ئەو كاتەی حاڵەتی نەخۆش گەیشتە هەڵوەرینی قژ و موەكانی برۆ و برژانگ ئەوە نابێت پشت گوێ بخرێت .

doctor 

7- وشكبوونەوەی پێست و هەڵوەرینی : ئەمەش یەكێكە لە نیشانە مەترسیدارەكانی ئەم نەخۆشییە بەتایبەت لە ئەنیشك  و ئەژنۆ و پێكاندا.

8- بەردەوام هەست بە سەرما :بەردەوام هەست بە سەرما  دەكەن تەنانەت ئەگەر كەشوهەواش گەرم بێت .

9- خاوبونەوەی تێكڕای لێدانەكانی دڵ :ئەمە ئاماژەیە بۆ تێكچوونی دەردانی ڕژێنەكانی غودەی دەرەقی.

10- سوڕی مانگانە لە خانماندا تێكدەچێت : لە هەندێكجاردا بە تەواوەتی ئافرەت بێ خوێن دەبێت لە سوڕی مانگانەدا و هەندێكیان ئاستی دەردانی خوێنیان زیاترە لە ئاستی سروشتی .


PM:02:43:15/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 39238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌