‌شێوازی دروستی بەکارهێنانی پشکنینی دووگیانی بزانە

وێستگە ستایل-

پشکنینی دووگیانی ماڵەوە بە ڕێژەی %99 هەستیارە ئەگەر هاتوو خانمەکە بەشێوازێکی ڕاست بەکاریبهێنێت لە ماڵەوە، خانمان دەتوانن لەدوای دواکەوتنی یەک ڕۆژ لە سووڕی مانگانەیان ئەنجامیبدەن.

- شێوازە دروستەکەی بەکارهێنانی بەم جۆرەیە: پشکنینەکە پێویستە لە بەیانیان زوو ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەی ڕێژەی چڕی هۆڕمۆنەکە لەوکاتەدا زۆرە، هەروەها خانمەکە پێویستە یەکەمین میزی بەیانی بکاتە ناو دەفرێکی پاکەوە و دواتر تێستەکە بکاتە ناو دەفرەکەوە بۆ ماوەی 5 بۆ 10 چرکەیەک و دواتر ماوەی 1 بۆ 5 خولەک چاوەڕێ بکات تا ئەنجامەکەی دەردەچێت.

- ئەگەر خانمەکە دوو هێڵی سووری لەسەر تێستەکە بینی واتە پۆزەتیڤە و ئەگەر یەک هێڵ بوو واتە نێگەتیڤە، هەروەها ئەگەر هیچ هێڵێک دەرنەکەوت نیشانەی ئەوەیە خانمەکە بە شێوەیەکی دروست ئەنجامی نەداوە و پێویستە دووبارەی بکاتەوە .

- دوای پۆزەتیڤ بوونی پێویستە خانمەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە دووگیانیەکی تەندروست.

- ئەگەر نێگەتیڤ بوو و سووڕی مانگانەشی دواکەوتبوو دەتوانێت دووبارەی بکاتەوە و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دڵنیابوونەوە  لە تەندروستی.


PM:12:19:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌