باوترین هۆکارەکانی ئازاری سنگ
وێستگە ستایل-
راستە زۆر جار مرۆڤ هەست بەئازار دەکات لە سنگیدا بەڵام ئەو بایەخەی پێنادەین و ناچین بۆ ئەنجامدانی هیچ جۆرە شیکاریەک وە لە کۆتاییدا ئازارەکە نامێنێت و بیرمان دەچێتەوە، بەڵام هەندێکجار ئازارەکە بەردەوام دەبێت یان لەماوەیەکی کورت دا زوو زوو دووبارە دەبێتەوە یان ئازارەکە توندتر دەبێت لەوەی یەکەم جار.
- لەم حاڵەتەدا باشترە مرۆڤ فەرامۆشی نەکات و زوو بڕوات بۆ بنکەیەکی تەندرووستی یان نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پزیشک بیبێنێت و پشکنین و شیکاری پێویستی بۆ بکات تا دەگاتە ئەوەی کە بۆی دەربکەوێت کە هۆکاری ئەم ئازارە چی بووە، چونکە بەداخەوە هەندێک ئەو جۆرە ئازارانە بەهۆی گیران یان تەسک بوونەوەی بۆریەکانی دڵەوە دەبێت وە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەنگ و چەڵەمە بۆ تەندرووستیمان درووست بکات یان هەندێکجار ببێتە هۆی گیان لە دەستدان، لەبەر ئەمە باشترە ئەوەندە هۆشداریمان هەبێت کە چۆن لە بوونی هەر حاڵەتێکی وەهادا هەڵسوکەوت بکەین و بەئاگابین.
- هۆکارەکانی دیکەی ئازاری سنگ جگە لە تەسک بوونەوە یان گیرانی یەکێک لە بۆریەکانی دڵ ئەمانەن:
1- تەسک بوونەوەی زمانەی دڵ یان شاخوێن بەر.
2- نەخۆشی سورێنچک.
3- ئازاری گەدە یان دوانزەگرێ.
4- ئازار و گرژبوونی ماسولکەکانی دیواری سنگ.
5- ئازار بە هۆی داخوران یان تەکەلوسی بڕبڕەکانی مل.
PM:12:13:26/11/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه