6 هەنگاوی سادە بۆ خەوێکی ئارام و قووڵ
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاماژە بە گرنگییەکانی گۆڕانکاری کردن دەدەن لە شێوازی ژیانی مرۆڤدا کە دەکرێت کاریگەری لەسەر باشترکردنی ماوە و کوالیتی نووستن هەبێت، بەو پێیەی کە نووستنێکی قووڵ و باش بەشێکی سەرەکییە لە سوڕی ژیانی مرۆڤ و دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر هەریەکە لە لایەنی دەروونی و جەستەی تاک بەجێبهێڵیت.
- پێگەی "Verywell Health" ی بەریتانی 6 هەنگاوی سادە و ئاسان دەخاتەڕوو بە مەبەستی باشترکردنی ماوە و کوالیتی نووستن، کە ئەمانەن:
1- ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە و وەرزشکردن ڕۆڵێکی کارای دەبێت لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی و کوالیتی نووستن.
2- دوورکەوتنە لە خواردن 2 بۆ 3 کاتژمێر بەر لە نووستن بۆ ئەوەی کات بدەیت بە جەستە بۆ هەرسکردنی خۆراکەکان.
3- وا باشترە بە دووربیت لە بەکارهێنانی شاشە زیرەکەکان و سەرقاڵبوون بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەر لە نووستن.
4- ئەنجامدانی هەندێک خووی ڕۆژانە بەر لە کاتی خەوتن وەک خوێندنەوەی پەرتووک، خۆشۆردن بە ئاوی گەرم، یۆگا کردن و گوێگرتن لە مۆسیقای ئارامکەرەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ خەوێکی قووڵ و هێمن.
5- کوالیتی نووستن پەیوەندی هەیە بە ژینگەیەکی لەبار وەک جێگەیەکی ئارام، ژوورێکی تاریک و بێدەنگ.
6- هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت لە خەوێکی قووڵدا.
AM:11:54:26/11/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه