دووربکەوە لەو خووانەی کە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن
وێستگە ستایل-
بەردی گورچیلە یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان و زۆربەی جار پێویستی بە چارەسەرکردنی بەپەلە هەیە، هەندێک خوو و ڕەفتاری ڕۆژانە وا دەکەن مەترسی دروستبوونی بەرسی گورچیلە زیاتر ببێت، کە ئەمانەن:
1- ئاوخواردنەوە بە شێوەیەکی گشتی 2.5 بۆ 3 لتر ، گەر ئەم بڕە نەخورێتەوە ئەگەری دروستبوونی بەرد زیادەکات .
2- خواردنی زیادی صۆدیۆم (خوێ) وادەکات ، کە ڕێژەی دروستبوونی بەرد زیاد بکات .
3- خواردنی بڕێکی زۆر لە پرۆتینی ئاژەڵی وەک گۆشتی سور و هاوشێوەکانی.
4- خواردنەوە گازییەکان کە ترشی فۆسۆریکی تیادا هەیە کە دەبێتە هۆی کەمببوونەوەی ماددەی سترەیت.
5- کەم بوونەوەی ڕێژەی کالیسیۆم لە جەستە دا و کەم وەرگرتنی کالیسیۆم لە ژەمەکان دا .
6- وەرزشنەکردن هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە .
7- نەخۆشییە درێژخایانەکان هۆکارێکن بۆ ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە کە پێویستە چارەسەر بکرێت.
PM:07:28:04/11/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه