‌هۆکارەکانی مردنی لەناکاوی کۆرپە کامانەن؟

وێستگە ستایل-

SIDS مردنی لەناکاوی منداڵی بچووکە لەخوار تەمەنی یەک ساڵ، بەبێ هۆکار، زۆربەی مردنەکانی SIDS لەکاتی خەودا ڕوو دەدات، کۆرپەی خوار تەمەنی یەک ساڵ پێویستە لەسەر پشتیان دابنرێت لەکاتی خەوتندا، هەرگیز نابێت کۆرپە لەسەر دەم یان لەسەر لا بخەون، چونکە مەترسی تووشبوون بە SIDS زیاد دەکات.

- کام کۆرپانە مەترسی تووشبوون بە SIDS لەسەرە؟
1- ئەو کۆرپانەی تەمەنیان لە نێوان 1 بۆ 4 مانگیدایە.
2- ئەوانەی لە کەشوهەوای سارددا لەدایک دەبن.

- ئەم هۆکارانە مەترسی تووشبوون بە SIDS زیاد دەکات: 
1- منداڵانی لەدایک بووی پێشوەختە و ئەوانەی کێش کەمیان هەیە.
2- ئەو خێزانانەی لە نێو منداڵەکانیاندا نەخۆشی SIDS هەیە.
3- ئەو دایکانەی تەمەنیان لە 20 ساڵ کەمترە منداڵیان دەبێت.
4- دایکانی جگەرە کێش یان مادەی هۆشبەر.
5- ئەو دایکانەی چاودێریەکی باشیان نەبووە لەکاتی دوو گیانیدا.
6- ئەو کۆرپانەی جێگەیان زۆر گەرمە یان نەرمە.

- هەندێک لە توێژەران پێیان وایە خەوتنی گەدە لەوانەیە ڕێڕەوی هەناسە بگرێت، ئەو کۆرپانەی کە بەهۆی نەخۆشی SIDS دەمرن لەوانەیە کێشەیان هەبێت لەو بەشەی مێشکدا کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی هەناسەدان و بەئاگابوونەوە دەدات لە کاتی خەودا، بەزۆری مێشک دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە لە خەو هەڵسێت و بگری بۆ ئەوەی ئۆکسجینی زیاتر وەربگرێت، ئەگەر مێشک ئەم سیگناڵە نەنێرێت، ئەوا ئاستی ئۆکسجین دادەبەزێت و ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرز دەبێتەوە.


- بەم هەنگاوانە مەترسییەکانی SIDS کەمبکەرەوە کە پەیوەندییان بە خەوەوە هەیە:
1- کۆرپەکەت لەسەر دۆشەکێکی پتەو و تەخت دابنێ بۆ ئەوەی بە ئارامی بخەوێت.
2- شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کۆرپە لە ژووری دایک و باوکیاندا بخەون لانیکەم بۆ ماوەی 6 مانگ، بەڵام لەسەر ڕوویەکی جیاوازی تایبەت بە منداڵ لە تەنیشت جێگاکە.
3- لە کاتی خەوتندا ئەگەر مەمکەکە وشکە لە دەمیا لاچێت، پێویست ناکات بیخەیتەوە دەمی.
4- ئەگەر شیری خۆتی پێدەدەیت، چاوەڕێ بکە تا شیرپێدانەکە تەواو دەبێت.
5- چاودێری نیشانەکانی گەرمبوون زۆر بکە، وەک ئارەقکردنەوە یان هەستکردن بە گەرمی لەکاتی دەست لێدان.
6- ڕێگە مەدە منداڵەکەت لەسەر شوێنێک بخەوێت کە بە تایبەت بۆ نوستن دروست نەکراوە، وەک کورسی ئۆتۆمبێل، یان جێگەی دانیشتنی کۆرپە.
7- بەتانی قورس، یان پەڕۆ لەسەر کۆرپەکەت یان دەوروبەری بەکارمەهێنە.
8- توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کۆرپانەی کە ڤاکسینەکانیان وەردەگرن مەترسی تووشبوونیان بە SIDS کەمترە.


PM:07:20:04/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌