هۆکارەکانی ناڕێکی سوڕی مانگانە کامانەن؟
وێستگە ستایل-
ناڕێکی سوڕی مانگانە واتە سوڕی مانگانەت لە ڕووی درێژی، ماوەی سوڕی مانگانە، یان نیشانەکانیەوە، ئاسایی نییە، سوڕی مانگانەی ئاسایی بە شێوەیەکی گشتی 21 بۆ 35 ڕۆژە، لەگەڵ خوێنبەربوون کە 2 بۆ 7 ڕۆژ دەخایەنێت، لەم باسەدا دکتۆرە دلۆڤان محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون باس لە هۆکار و نیشانەکانی ناڕیکی سوڕی مانگانە دەکات.
ـ ناڕێکی سوڕی مانگانە دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە بێت، لەوانە:
1- فشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ.
2- دابەزاندنی لەناکاوی کێش یان زیادبوونی کێش.
3- زیادەڕۆیی لە وەرزش کردن.
4- خراپ خەوتن.
5- شیرپێدان.
6- کاتی باڵغبوون یان دەوروبەری وەستانی سوڕی مانگانە (گۆڕانکاری سروشتی هۆرمۆنەکان).
7- نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان.
8- کێشەکانی غودەی دەرەقی (غودەی دەرەقی تەمبەڵ یان چالاک).
9- بەرزی ئاستی پرۆلاکتین (هۆرمۆنی شیر).
10- شەکرە یان بەرگری ئەنسۆلین.
11- نەخۆشی درێژخایەن.
12- پووکانەوەی پێشوەختەی هێلکەدان.
13- گۆشتی زیادەی منداڵدان.
14- بوونی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان.
- لەم کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت:
1- ئەگەر سووڕی مانگانە زیاتر لە 35 ڕۆژ یان کەمتر لە 21 ڕۆژ پێبچێت.
2- نەبوونی 3 سوڕی مانگانە یان زیاتر لەسەر یەک (بێ بوونی دووگیانی).
3- خوێنبەربوونی زۆر.
4- سوڕی مانگانەی زۆر بە ئازار.
5- خوێنبەربوون لە نێوان سوڕی مانگانە یان دوای جووتبوون.
6- خوێنبەربوون دوای وەستانی سوڕی مانگانە.
- نیشانەکانی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان ئەمانەن:
1- مووی زیادەی دەموچاو/لەش.
2- زیپکە.
3- تەنکبوونەوەی قژ.
4- دەردانی شیر لە مەمکەوە.
5- گۆڕانی کێش بە شێوەیەکی ڕوون نەکراوە.
6- نیشانەکانی دووگیانی.
PM:12:26:01/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه