‌گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

وێستگە ستایل-

لە کاتێکدا کە ناتوانرێت ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمک بکرێت بە هۆی ئەوەی هەریەکە لە هۆکارە بۆماوەییەکان، تەمەن و هۆکارە هۆرمۆنییەکان ڕۆڵیان هەیە، بەڵام هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت مەترسییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە و تەندروستی گشتی باشتر بکات، لەم باسەدا دکتۆر دیاری نیهاد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی باس لە ڕێکارەکانی شێوازی ژیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی مەمک دەکات، کە گرنگترینیان ئەمانەن: 

1- پاراستنی کێشێکی تەندروست: بەو پێیەی کە زیادبوونی کێش، بەتایبەتی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، ئاستی ئیسترۆجین و مەترسی زیاد دەکات.

2- چالاکی جەستەیی: چالاکیی جەستەیی ئاستی هۆرمۆنەکان کەمدەکاتەوە 

3- خواردنی ڕێجیمێکی تەندروست: گرنگیدان بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەسات.
 
4- کەمکردنەوەی گۆشتی قوتو/سوور، خۆراکە شەکردارەکان، چونکە ئەمانە پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی مەترسییەوە هەیە.

5- سنووردارکردنی کحول, تەنانەت بڕێکی کەم مەترسی زیاد دەکات, هەربۆیە باشتر وایە دوور بکەویتەوە لە خواردنەوە کحولیەکان.

6- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان: جگەرەکێشان نەک تەنها پەیوەندی بە شێرپەنجەی سییەکانەوە هەیە بەڵکو پەیوەندی بە شێرپەنجەی مەمکەوە هەیە، بەتایبەتی لە ژنانی گەنجدا.

7- کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە هۆرمۆنەکان: دوور بکەوەرەوە لە چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی ناپێویست (HRT) لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا.

8- شیرپێدان: شیرپێدان بۆ ماوەی چەند مانگێک مەترسی بۆ شيرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.

9- کەمکردنەوەی بەرکەوتنی تیشک: تەنها لەکاتی پێویستدا وێنەی پزیشکی (وەک سی تی سکان یان تیشکی ئێکس) ئەنجام بدە, بەرکەوتنی تیشک بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە مەترسی زیاد بکات.

10- پشکنینی بەردەوام: مەمۆگرام و پشکنینی کلینیکی مەمک.


PM:12:19:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌