‌پسپۆڕێکی خۆراک خراپترین جۆری میوە ئاشکرادەکات

وێستگە ستایل-

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ئاشکرایدەکات میوەی شلک زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و  بە یەکێک لە خراپترین جۆری میوەکان ناویدەبات.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی میرۆر، دکتۆر دەیڤد کاسپێدس کە پسپۆڕی خۆراک و تەندروستی گشتییە بە بڵاوکردنەەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی هۆشیار دەکاتەوە سەبارەت بە زیانەکانی شلک و دەڵێت" زۆرینەی خەڵکی بە هەڵە ئەم میوەیە ئامادەدەکەن و دەیخۆن".

ئەو پسپۆڕە لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت" بەداخەوە میوەی شلک یەکێکە لە خراپترین جۆری میوەکان بۆ خواردن، بەو پێیەی کە ئەم میوەیە زۆرترین ڕێژەی ماددەی قڕکەرە کیمیاییەکان هەڵدەمژێت بە بەراورد بە تەواوی میوەکانی دیکە، هەروەها خەڵک لەو باوەڕەدان کە بە شوشتنەوەی ئاو شلک پاک دەبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا گەورەترین هەڵە شوشتنەوەی ئەم میوەیەیە بە ئاو بۆ ماوەی 5 چرکە و پاشان هەڵگرتنی لە نێو ساردکەرەوەدا، لەبەرئەوەی ئەم ڕێگەیە بە هیچ شێوەیەک مێرووکوژەکان لەناونابات".

هەربۆی ئەم پسپۆڕە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات بۆ شوشتنەوەی شلک لە نێو ئاوی پڕ خوێ و هێشتنەوەی تیایدا بۆ ماوەی 10 خوولەک.


PM:12:16:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌