بەم نیشانانەدا بزانە منداڵەکەت ڕقی لە قوتابخانەیە
وێستگە ستایل-
ڕق لە قوتابخانە دیاردەیەکی دەروونی کۆمەڵایەتییە و لە زۆربەی کۆمەڵگەکان بەربڵاوە بەهۆی بوونی چەند هۆکارێک، ئەم دیاردەیە لە زۆربەی تەمەنەکان هەیە بەتایبەت تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری.
- نیشانەکانی ڕق لە قوتابخانە لە منداڵاندا ئەمانەن:
1- ڕاکردنی لە قوتابخانە.
2- دواخستن یان نەکردنی ئەرکەکانی قوتابخانە .
3- کاتێک کە باسی قوتابخانە و وانەکان دەکرێت ئەو هەوڵ دەدات بابەتەکە بگۆڕێت.
4- خۆ نەخۆشخستن بە ناڕاستی( درۆکردن).
5- دابەزینی ئاستی لە وانەکان .
6- دوورەپەرێز دەبێت لە قوتابخانە و بە تەنیا دەوەستێت.
7- بە توڕەییەوە قسە لەگەڵ مامۆستا و هاوڕێکانی دەکات.
PM:03:02:29/10/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه