سەرەکیترین هۆکارەکانی ساردی پێیەکان کامانەن؟
وێستگە ستایل-
ئاساییە هەست بە ساردی پەنجەکانی قاچ بکەیت لە رۆژێکی سارددا، بەڵام بەردەوام ساردی پێیەکان دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ حاڵەتێکی پزیشکی کە نابێت پشت گوێ بخرێت.
- چوار هۆکاری سەرەکی هەیە کە لەوانەیە ببێتە هۆی ساردی قاچەکانمان، ئەوانیش بریتین لە :
1- نەخۆشی دەمارەکان: نەخۆشی دەمارەکانی دەوروبەر کە زۆرجار پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرەوە هەیە، زیان بە دەماری پێیەکانت دەگەیەنێت، بەڵام نەخۆشی دەمارەکانی دەوروبەر تەنها بە نەخۆشی شەکرەوە نەبەستراوەتەوە، هۆکارەکانی وەک نەخۆشی لاوازی بەرگری جەستە، کەمی ڤیتامین و هەندێک دەرمان دەتوانن هۆکاربن بۆ حاڵەتەکە.
2- نەخۆشی خوێنهێنەری دەوروبەر: نەخۆشی خوێنهێنەری دەوروبەر رێگری دەکات لە رۆیشتنی خوێن بۆ پێ و پەنجەکانی پێ، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی سوڕی خوێن و ساردبوونی پێیەکان، لە کاتێکدا نەخۆشی شەکرە مەترسیەکانی زیاد دەکات، هۆکارەکانی تری وەک جگەرەکێشان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پیربوون دەتوانن ئەو کارە بکەن لەم دۆخەدا.
3- کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی: کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە سەرما بکەیت لە هەموو جەستەتدا، بە پێیەکانیشەوە، رژێنی غودەی دەرەقی کە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنە گرنگەکان، لەوانەیە هۆڕمۆنی پێویست دەرنەدات، ئەمەش کاریگەری لەسەر گۆڕینی وزە و رێکخستنی پلەی گەرمی دەبێت.
4- کەمخوێنی: ساردی درێژخایەنی پێیەکان دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کەمخوێنی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆکسجین.
PM:02:51:29/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه