4 ڕێگەی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری وەرزی
وێستگە ستایل-
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی پایزدا هەستیاری وەرزی سەرهەڵدەداتەوە، زۆرینەی خەڵک بە دەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن و هەندێک جار دەرمانە پزیشکییەکانیش ڕۆڵیان نابێت و سوودیان لێوەرناگیرێت.
پێگەی "Verywell Health"، چوار ڕێگای سروشتی ئاشکرا دەکات بە مەبەستی کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەستیاری وەرزی، ئەوانیش بریتین لە :
1- هەتا دەتوانیت خۆت بەدور بگرە لە دەنکەهەڵاڵە، تۆوی دار، ڕووەکەکان و کەڕوو کە لە دوای بارانبارین یاخود لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا بڵاودەبنەوە، هەربۆیە باشترە پەنجەرەکانی ماڵ، ئۆفیسی کارکردن و سەیارەکەت بە داخراوی بهێڵیتەوە.
2- ئامێری پاککردنەوەی هەوا بەکاربهێنە و لە پاش گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ڕاستەوخۆ جلوبەرگەکەت بگۆڕە و خۆت بشۆ.
3- لوت و جیوبەکانت بشۆ بە ئامێری تایبەتمەند بۆ ئەوەی پاک ببێتەوە و بە شێداری بمێنێتەوە.
4- چەند توێژینەوەیەک سەلماندویانە کە بەکارهێنانی دەرزی ئاژنین دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکاندا.
PM:02:43:29/10/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه