خواردنەوەیەکی گەنجان زیانی هەیە بۆ تەندروستی
وێستگە ستایل-
بەبڵ چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی گەنجان لە جیهاندا ئارەزووی دەکەن و ڕەنگ و تامی هەمەچەشنی هەیە لە قاوەخانەکان و شوێنی تایبەت بەفرۆشتنی ئەم چایە بەردەستە.
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ زیانەکانی ئەم خواردنەوەیەی ئاشکرا کردووە، بەشێک لەمەترسی و زیانەکانی بەشێوەی کتوپڕ دەردەکەوێت.
ئەم خواردنەوەیە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە وڵاتی تایوان دروستکراوە، بەگشتی پێکهاتەکەی چای سەوز یان ڕەش لەگەڵ شیر و شەکر و تۆپی تابیوکا کە لە نیشاستەی ڕووەکی کسافا دروستکراوە بەرهەمدەهێندرێت.
بەڵام بەگوێرەی بەدواداچونێکی گۆڤاری کۆنسیومەر ڕیپۆرت هەندێک جۆری ئەم چایە کە لە ئەمەریکا دەفرۆشرێت بڕێکی زۆر قورقوشمی تیادایە هۆکارەکەشی بۆ ئەو ڕووەکە دەگەڕێتەوە کە نیشاستەکەی لێ دروستدەکرێت، بەو پێیەی کە لە خاکەوە بڕێکی زۆر کانزا قورسەکان هەڵدەمژێت.
زیانی ئەم خواردنەوەیە تەنها بەرزی ئاستی قورقوشم نییە تیایدا بەڵکو زۆر خواردنەوەی ئەم چایە هۆکارە بۆ درەنگ خاڵیبونەوەی گەدە و ئەوەش گەدە توشی ئیفلیج بوون و گیرانی کۆئەندامی هەرس دەکات جگە لەوەش هۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.
خواردنەوەی ئەم چایە لەلایەن منداڵەوە ڕەنگە ببێتە هۆی خنکانیان بەهۆی تۆپەکانی تابیوکا، هاوکات یەک پەرداخ لەم چایە بڕی 20-50 گرام شەکری تیادایە ئەوەش زیاترە لەو شەکرەی لە قتویەکی کۆلادا هەیە.
PM:12:33:29/10/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه