بینینی خوێن لە پاش وەستانی سوڕی مانگانە ئاساییە؟
وێستگە ستایل-
بینینی خوێن دوای وەستانی سوڕی مانگانە ئاسایی نییە و پێویستە هەمیشە لەلایەن پزیشکەوە هەڵسەنگێندرێت.
- پاش وەستانی سوڕی مانگانە بە واتای نەبوونی سووڕی مانگانە بۆ ماوەی 12 مانگ، نابێت ئیتر تووشی خوێنبەربوونی زێ ببیت، ئەگەر دوای ئەو خوێنبەربوونە ڕوویدا، هۆکارە ئەگەرییەکان بریتین لە:
1- شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان.
2- ئەستووربوونی ناوپۆشی منداڵدان.
3- چارەسەری هۆرمۆنی، ئەگەر خانمەکە حەبی ئیسترۆجین/پرۆجسترۆن بخوات.
4- گۆشتی زیادەی منداڵدان یان ملی ڕەحم.
5- وەرینی زێ: تەنکبوونەوە و وشکبوونەوەی شانەکانی زێ دوای وەستانی سوڕی مانگانە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی سووک یان پەڵە.
6. هەوکردن یان زەبر و زەنگ.
- ئەگەر خوێنبەربوونی دوای وەستانی سوڕی مانگانە ڕوویدا پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکەیت بە مەبەستی ئەنجامدانی:
1- پشکنینی حەوز.
2- سۆنەری لە ڕێگەی زێیەوە بۆ پشکنینی ئەستووری ناوپۆشی منداڵدان.
3- وەرگرتنی نموونە لە ناوپۆشی منداڵدان بۆ ڕەتکردنەوەی شێرپەنجە.
4- لەوانەیە پاپ سمیر یان نازوڕی ناو ڕەحم ئەنجام بدرێت.
PM:02:44:25/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه