‌جۆرە جیاوازەکانی کۆلیسترۆڵ و زیانەکانی بۆ تەندروستی

وێستگە ستایل-

کۆلیسترۆڵ مادەیەکی مۆمییە واتا شەمعیەکی چەورە کە لەپێکهاتەی هەموو خانەکانی لەشی مرۆڤدا هەیە وە بەتایبەتی بە پێکهاتەیەکی گرنگی دیواری  خانەکانی لەشی مرۆڤ دادەنرێت وە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ دروستکردنی زۆری هورمۆنەکان و فیتامین دی.

کۆلیسترۆڵ بە شێوەیەکی گشتی جگەری مروڤ دروستی دەکات وە بەشێکی تریشی لە ڕێگەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵەوە بەدەست دەهێنرێت، ئەم چەورییە لە ڕێگەی پرۆتینێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش کە پێی دەوترێت لایپۆپرۆتین، وە 4 جۆری سەرەکی هەیە کە ئەمانەن:
1- LDL: کە ناسراوە بە چەوری خراپ و ەدەبێتە هۆی گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن.
2- HDL: ئەمەیان بە چەوری سودبەخش ناسراوە  کار لەسەر کەمکردنەوە و لابردنی کۆلیستڕۆلی زیادە دەکات لە لەشی مرۆڤدا.
3- VLDL: ئەمەش چەوری سیانی لەخۆدەگرێت و دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری خوێن.
4- TG: ئەم جەوریەش ئەگەر زۆربێت لەگەڵ بوونی زیادە لە چەوریەکانی تر دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.

- هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ بریتین لە : 
1- خواردنی ناتەندرووست وەکو چەوری ئاژەڵی و ڕۆنی ڕووەکی توند یان بەستو کە پێی دەڵێن ترانسفات
2- تەمەڵی و وەرزش نەکردن.
3- کێشی زیادەی لەش.
4- هەندێک هۆکاری بۆماوەیی.
5- جگەرەکێشان.


PM:02:18:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌