پشکنینێک 50 جۆری شێرپەنجە دەستنیشاندەکات
وێستگە ستایل-
وا دیارە جیهان لەسەر ڕێڕەوێکی نوێی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەیە لە ڕێگەی داهێنانی پشکنینێکی نوێی خوێنەوە.
جێگەی باسە لە نوێترین دەستکەوتی پزیشکیدا توانراوە پەرە بدرێت بە داهێنان لە پشکنینێکی خوێندا کە توانای دەستنیشانکردنی زیاتر لە 50 جۆری جیاوازی شێرپەنجەی هەیە.
ئەم پشکنینە نوێیە لە ڕێگەی خوێنەوە ئەنجامدەدرێت و لە لایەن سیستەمی تەندروستی بەریتانییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و ڕێژەی سەرکەوتنی بە جۆرێکە کە دەتوانێت دوو لەسەر سێی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەستنیشانبکات.
ئەم پشکنینە ناوی Gallery ییە و بە پشتبەستن بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو دەتوانێت پارچەی خانە شێرپەنجەییەکان لە نێو خوێندا بدۆزێتەوە و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریکردنی نەخۆشی شێرپەنجەدا بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان.
PM:06:53:20/10/2025
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه