4 ڕێگای سادە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزە فشاری خوێن
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ دووچاربوون بە جەڵدەی دڵ و مێشک، هەرچەندە نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی کە بەرزە فشاری خوێنیان هەیە ئاگادار نین لە حاڵەتەکەیان.
پزیشکان هۆشداری دەدەنە مەترسییەکانی پشتگوێخستنی ئەم حاڵەتە و ماکە خراپەکانی، دکتۆرە ڕەشا ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی ئیمپریاڵ لە لەندەن ئاماژە بە هەنگاوێکی گرنگ دەکات بە مەبەستی دابەزاندنی فشاری خوێن، ئەویش کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێیە لە ڕێگەی چەند هەنگاوێکەوە کە بریتین لە :
1- کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکە لە قتونراوەکان و شۆربا ئامادەکراوەکان کە بڕێکی زۆر لە خوێی تێدایە.
2- زیادکردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کانزای پۆتاسیۆم بە مەبەستی هاوسەنگ کردنەوەی خوێی سۆدیۆم.
3- دابەزاندنی کێشی لەش بە ڕێژەی %5 بۆ %10 دەبێتە هۆی دابەزینی بەرزە فشاری خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو.
4- ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.
PM:06:36:20/10/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه