‌چەند بەهاراتێک پیری دوادەخەن

وێستگە ستایل-

گۆڤاری "Nutrients" ی زانستی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بە دەرەنجامی توێژینەوەیەک دەکات لەسەر سوودی چەند بەهاراتێک بۆ دواخستنی پرۆسەی پیربوون.

بە گوێرەی توێژینەوەکە بێت زیادکردنی بڕێکی کەم لە هەریەکە لە بیبەری ڕەش، دارچینی و مێخەک بۆ ژەمە خۆراکییەکانی ڕۆژانە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و پاراستنیان.

ئەو بەهاراتانە چەندین پێکهاتەی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنیان تێدایە کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر خانەکان و دواخستنی پیربوونی خانەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی مرۆڤ.

ئەم توێژینەوە گرنگە توانیوێتی سوودەکانی زیاتر لە 27 جۆری جیاوازی بەهارات و پێکهاتە ڕووەکییەکان بسەلمێنێت.


PM:05:23:19/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌