توێژینەوەیەک: منداڵ لە سکی دایکیەوە فێری زمانی بێگانە دەبن
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە تیمێک لەزانکۆی مۆنتریال لە کەنەدا ئەنجامیانداوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەم کۆرپانەی لە سکی دایکیان گوێیان لە زمانی جیاوازی قسەکردن دەبێت بێجگە لە زاراوەی دایکیان ئەوە پاش ئەوەی دێنە دنیاوە توانای تێگەیشتنیان دەبێت بەو زاراوەی گوێیان لێبووە.
ئەم توێژینەوەیە لە کۆمەڵەی Nature Communication بڵاوکراوەتەوە تایبەت بەلێهاتوییەکانی فێربونی زمانی نوێیە وە ئامانج لە توێژینەوەکە سەلماندنی ئەو ڕاستیە زانستییە کە چەندین ساڵە پسپۆڕان بەدوایدا وێڵن.
توێژینەوەکانی پێشتر جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کۆرپەی تازە لەدایکبوو توانای ناسینەوەی ئەو دەنگانەیان هەیە کە پێشتر بیستویانە و مەیلیان بۆ زمانی دایکیان زیاترە .
ئانا گالاگر پسپۆڕی زانستی مێشک و دەمارە لە هەمان زانکۆ دەڵێت "ناتوانین بڵێین کۆرپە پێش لەدایکبونی فێری زمانی نوێ دەبێت بەڵام توانای ناسینەوەی ئەو زمانانەیان هەیە کە پێشتر لە سکی دایکیاندا گوێبیستی بوون چونکە لەو ماوەیەدا تۆڕی بەیەک گەیاندن لە مێشکیاندا دروست دەبێت بەوەش توانای ناسینەوەی زمانەکانیان دەبێت کە پێشتر گوێیان لێبووە".
هاوکات "ئانا کارۆلینا" پسپۆڕی زانستی مێشک و دەماری منداڵان دەڵێت "پێشتر دەوترا مێشکی کۆرپەی تازە لەدایکبوو لاپەڕەیەکی سپییە بەڵام لە ڕاستیدا وانییە مێشکی کۆرپە بەر لەوەی بێتە دونیاوە چەندین چالاکی ئەنجام دەدات بەدیاریکراوی تۆمار کردنی زانیاری لەبارەی ئەو دەنگانەی بە کام جۆری زمان دەیبستێت و پاش لەدایکبونی دەیناسێتەوە".
PM:02:42:19/10/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه