نیشانە و ڕێگا چارەکانی هەوکردنی ڕێڕەوی میز کامانەن؟
وێستگە ستایل-
هەوکردنی ڕێڕەوی میز (UTI) یەکێکە لە هەوکردنی بەکتریا باوەکان بە تایبەت لە خانماندا، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە بە پشتبەستن بە نیشانەکان و پشکنینی تاقیگەیی دەکرێت:
- نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ئەمانەن:
1- سووتانەوە یان ئازار لە کاتی میزکردندا.
2- زوو زوو میزکردن، تەنانەت بە قەبارەی کەمیش.
3- میزکردنی بەپەلە (پێویستییەکی بەهێزی لەناکاو بۆ میزکردن).
4- میزی لێڵ، بۆن ناخۆش، یان خوێناوی.
5- ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
6- لەرز و تا، ئازاری کەلەکە، هێڵنجدان و ڕشانەوە ئاماژەیە بۆ هەوکردنی گورچیلە.
- پشکنینی جەستەیی:
1- ئازار لە کاتی دەستدان لە میزڵدان یان بەشی خوارەوەی سک.
2- ئازاری کەلەکە کاتێک دەستی لێدەدرێت، گومانی هەوکردنی گورچیلەی هەیە.
- پشکنینی تاقیگەیی:
1- شیکاری میز .
2- زەرعی میز لە هەمووی باشترە: هەوکردنەکە پشتڕاست دەکاتەوە و بەکتریا + هەستیاری دژە بەکتریا بە وردی دەستنیشان دەکات.
- لە چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی ڕێڕەوی میزدا چارەسەرکردن پەیوەستە بەوەی کە ئایا ئاڵۆز نییە (هەوکردنی سادەی میزڵدان) یان ئاڵۆزە (هەوکردنی گورچیلە، لە حاڵەتی دووگیانی، پیاوان).
1- هەوکردنی ڕێڕەوی میزی نا ئاڵۆز ( هەوکردنی میزڵدان لە ئافرەتانی تەندروستدا):
- دژە بەکتریا بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ.
2- هەوکرنی ئاڵۆز و هەوکردنی گورچیلە:
- پێویستی بە چارەسەری درێژتر هەیە (7-14 ڕۆژ).
- مانەوە لە نەخۆشخانە ئەگەر توند بوو (تای بەرز و ڕشانەوە و هەوکردنی توند).
PM:04:11:14/10/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه