‌تەکنیکێکی نوێ بۆ چارەسەری چاوکزی

وێستگە ستایل-

بۆ ئەو کەسانەی کە پلەی کزیی چاویان بەرزە یان گلێنەی چاویان تەنکە، نەشتەرگەری لەیزک لەوانەیە گونجاو نەبێت، بەڵام ئەمە بە واتای نەبوونی چارەسەر نایەت، لەم باسەدا دکتۆر بەختیار قادر پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو باس لە تەکنیکێکی نوێ دەکات .

هاوێنەی چێنراوی ناو چاو (ICL)، کە بە (Phakic Intraocular Lens) ناسراوە، ڕێکارێکی پزیشکیی پێشکەوتووە کە جێگرەوەیەکی سەلامەت و کاریگەرە، ئەم هاوێنەیە لەناو چاودا دادەنرێت بۆ ڕاستکردنەوەی کزیی چاو، بەبێ ئەوەی دەستکاری شانەی گلێنە بکرێت.

هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە توانای ڕاستکردنەوەی پلە زۆر بەرزەکانی کزی هەیە و کوالێتییەکی بەرزی بینین دابین دەکات، بۆ زانینی گونجاوی ئەم ڕێکارە پێویستە پشکنینی وردی پزیشکی ئەنجام بدرێت.


PM:05:13:12/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌