نەخۆشی گورچیلە هۆکارە بۆ تووشبوون بە بەرزە فشاری خوێن؟
وێستگە ستایل-
حاڵەتی بێدەنگی بەرزە فشاری خوێن یەکێکە لە نەخۆشییە باوە مەترسیدارەکان و پێویستە خەڵکی هۆشیاربن لە دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ماکە خراپەکانی لەسەر جەستە، یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بەرزە فشاری خوێن نەخۆشی گورچیلەکانە، لەم باسەدا دکتۆر ئامانج خەزنەدار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەداتە چارەخوازان.
- ئەو نەخۆشییانەی گورچیلە کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بەرزە فشاری خوێن ئەمانەن:
1- گیران یان تەسک بونەوەی خوێن بەرەکانی گورچیلە.
2- لەکارکەوتن یان لاواز بوونی ئیشی گورچیلەکان وەکو نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە و هەوکردنی گورچیلەکان.
3- کاتێک کە گورچیلەکان کیسی زۆریان دروست کرد.
4- ئەگەر گورچیلەکان زیانیایان پێگەیشتبێت بەهۆی بوونی نەخۆشی شەکرە.
- ئەم هۆکارانە بەگشتی دەبنە هۆی ئەوەی کە چەند گۆرانکاریەکی هۆرمۆنی لە جەستەدا ڕووبدات وە ببێتە هۆی ئەوەی کە پەستانی خوێن بەرزکەنەوە وەکو گلدانەوەی زۆری ئاو و خوێ لەکۆتاییدا دووچار بوون بە زەخت.
PM:03:16:12/10/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه