پەیوەندی نێوان هۆرمۆنەکان و شێرپەنجەی مەمک چییە؟
وێستگە ستایل-
هۆرمۆن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە گەشەکردن و پێشکەوتنی زۆرێک لە شێرپەنجەکانی مەمک بە تایبەت کاریگەری ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن، بەو پێیەی کە گەشە و کارکردنی شانەکانی مەمک بە شێوەیەکی بەهێز ڕێکدەخرێت لەلایەن هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن، هەروەها هەندێک لە خانەکانی شێرپەنجەی مەمک وەرگریان هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنانە، هەربۆیە کاتێک ئەم هۆرمۆنانە بە وەرگرەکانەوە دەبەسترێنەوە دەتوانن گەشە و دابەشبوونی خانە شێرپەنجەییەکان هان بدەن، لەم باسەدا دکتۆر هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات لەسەر ئەم بابەتە.
- بەرکەوتنی درێژخایەن بە ئاستی بەرزی ئیسترۆجین مەترسی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.، نموونە:
1- زوو هاتنی سوڕی مانگانە، پێش تەمەنی 12 ساڵی.
2- درەنگ وەستانی سوڕی مانگانە. دوای تەمەنی 55 ساڵی.
3- نەبوونی دووگیانی یان دووگیانی لە تەمەنێکی گەورەدا.
4- چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆن (HRT)، بەتایبەتی ئیسترۆجین + پرۆجسترۆنی تێکەڵاو.
5- قەڵەوی: شانەی چەوری ئیسترۆجین بەرهەم دەهێنێت بەتایبەت دوای وەستانی سوڕی مانگانە.
- خۆپاراستن لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرکەوتنی ئیسترۆجین بۆ نموونە، سنووردارکردنی وەرگرتنی هۆرمۆن، پاراستنی کێشی تەندروست مەترسی کەمدەکاتەوە.
PM:03:07:12/10/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه