نیشانەیەک لە توشبوون بە شێرپەنجە ئاگادارت دەکاتەوە
وێستگە ستایل-
کۆمەڵەی توێژینەوەی شێرپەنجە ئاگای دەدات لەنیشانەیەکی باو کە ئاماژەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، ئەویش هەستکردنی بەردەوامە بە ماندوێتی پاش خەوێکی باش بەدرێژای ڕۆژ بەبێ ئەوەی کەسەکە کارێکی قورسی ئەنجامدابێت.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری "میرۆر" بڵاویکردۆتەوە 65% ی توشبوانی شێرپەنجە پێش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان هەستیان بەم نیشانەیە کردووە و وایان زانیوە تەنها ماندوێتیە بەهۆی کارەکانیان بەڵام لەڕاستیدا نیشانەیەکی سەرەتایی توشبوونە بەشێرپەنجە.
لەگەڵ ئەوەی هەستکردن بەماندوێتیی لەماوەی ڕۆژدا بابەتێکی ئاساییە بەڵام بەردەوام هەستکردن بەماندوێتی ئاسایی نییە بەتایبەت ئەگەر کەسەکە وەک پێویست بخەوێت و پشوو بدات و ئەم ماندوێتیە بەجۆرێکە کەسی نەخۆش توانای قسەکردن و ئامادەکردنی خواردن و تەنانەت گەرماوکردنی نامێنێت.
نەخۆش لەگەڵ هەستکردن بە ماندوێتی زۆر، هەست بە چەند نیشانەیەکی دیکە دەکات لەوانە:
1- نەمانی ووزەی لەش و ئارەزووکردنی نوستن بەبەردەوامی.
2- کەمبوونەوەی تەرکیز و قورسبونی بڕیاردان و بەردەوام هەستکردن بەخەمۆکی.
3- ئازاری ماسولکە و قورسبوونی جوڵە.
- باشترە لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ پشکنین و زانینی هۆکارەکانی.
PM:02:59:12/10/2025
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه