‌توێژینەوەیەک: دانیشتنی بەردەوام مەترسیدارە

وێستگە ستایل-

لە نوێترین توێژینەوەدا توێژەران خەڵکی لە مەترسییەکانی دانیشتنی بەردەوام ئاگادار دەکەنەوە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆسیاری بە تایبەتی لە نێو چینی گەنجاندا، بەو پێیەی کە بۆیان دەرکەوتووە دانیشتنی بەردەوام و ماوە درێژ تەنانەت لە کەسانی گەنجی چالاکیشدا مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لە جەستەدا زیاد دەکات.

ئەم توێژینەوەیە کە بە هاوبەشی لە نێوان هەریەکە لە زانکۆکانی کالیفۆرنیا، ریفەرساید، کۆلۆرادۆ و بۆلدەری ئەمریکیدا ئەنجامدراوە، تیشک دەخاتە سەر هەڵسەنگاندنی داتاکان لەسەر 1000 بەشداربووی گەنج کە تێکڕای تەمەنیان 33 ساڵ بووە.

جێگەی باسە دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئاشکرایکردووە کە دانیشتن لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی زیاتر لە 8 کاتژمێر کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسترۆلی خوێن و زیادبوونی کێشی لەش تەنانەت لەو کەسانەی کە ڕۆژانە ڕاهێنانە وەرزشییەکان ئەنجامدەدەن.

هەروەها ئەم توێژینەوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان و پیادەڕەوەی ناتوانن ئەو زیانە بگێڕنەوە کە جەستە بە هۆی زۆر دانیشتنی بەردەوامەوە دووچاری دەبێت.


PM:02:54:12/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌