‌چارەسەرێکی جادووی بۆ ئازاری درێژخایەنی جومگەکان

وێستگە ستایل-

ئازاری درێژخایەنی جومگەکان بە هەڵكشانی تەمەن زیاد دەکات، بەڵام پسپۆڕان لە خەمی ئەوەدان کە لە ئێستادا ئەو ڕێگایانەی بۆ ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە باوە بەکاردەهێندرێن لەگەڵ بەڵگە زانستییەکانی سەردەمدا یەکناگرنەوە.

بە گوێرەی پێگەی "Science Alert" ی پزیشکی باشترین شێوازی چارەسەر حەب و نەشتەرگەری نییە، بەڵکوو جوڵەیە، هەرچەندە لە زۆربەی وڵات و سیستەمە تەندروستییەکاندا تاوەکو ئێستا تەنها ژمارەیەکی کەم لە نەخۆشەکان ئەم زانیارییە نوێیەیان بە دەست گەیشتووە.

جێگەی باسە دەرکەوتووە کە جوڵە و ڕاهێنانکردن یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکانی چارەسەری بۆ ئازاری درێژخایەنی جومگەکان و حالەتی سەوەفان، بەلام نیوەی نەخۆشەکان ڕێنمایی دەکرێن بۆ ئەنجامدانی جوڵە و ڕاهێنان.

زیاتر لە %60 ی ئەو نەخۆشانەی کە دەرمان بەکاردەهێنن لە ڕێنماییە جیهانییە پزیشکییەکاندا بە هەڵە لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت، هەربۆیە پێویستە خەڵکی هۆشیار بن و لە جێگەی بەکارهێنانی دەرمان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەستبکەن بە جوڵە و ڕاهێنانە وەرزشییەکان.


PM:01:39:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌