‌هەرگیز هاوبەشی بەم 3 ئامڕازە مەکە

وێستگە ستایل-

بەشێک لە خەڵکی لە کاتی گەشتکردن یان ڕۆیشتن بۆ جێگایەکی دوور ئامڕازە تایبەتییەکنی خۆیان لەبیردەکەن وەک هەریەکە لە گوێزان، فڵچەی ددان و خاولی، بەڵام ئایا ئاساییە ئامڕازی خەڵکی دیکە بەکاربهێندرێت؟ 

بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئەم پرسیارە نەخێرە، بەو پێیەی کە بەکتریا، ڤایرۆس و کەڕووەکان دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر هەریەکە لەم ئامڕازانە بمێننەوە و دواجار دەبنە هۆی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی مەترسیدار، هەربۆیە ئاگاداری ئەم 3 ئامڕازە ببە: 

1- خاولی: توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە بەکارهێنانی خاولی کەسێکی دیکە دەکرێت بە ڕێژەی 8 جار مەترسی دووچاربوون بە هەوکردنی بەکتریایی staphylococcus aureus زیاد بکات، ئەم بەکتریایە لە حاڵەتە قورسەکاندا دەکرێت هۆکار بێت بۆ پیسبوونی خوێن و کەوتنە نێو بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە.
 
2- فڵچەی ددان: ئامڕازێکی گواستنەوەی ڤایرۆسی جۆری C هەوکردنی جگەرە، جگە لەمەش هەریەکە لە ڤایرۆسەکانی وەک HSV-1، Epstein-Barr virus دەگوازێتەوە تەنانەت ئەگەر کەسی تووشبوو هیچ جۆرە نیشانەیەکیشی نەبێت.

3- گوێزان: مەترسیدارترین ڕێگەیە بۆ گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسانەی کە بە ڕێگەی خوێن دەگوازرێنەوە وەک ڤایرۆسی HPV کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بالووکەی سەر پێست.


PM:01:00:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌