‌مەترسییەکانی نەخواردنی دەرمان کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

زۆرکات ئەو نەخۆشانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە دەکەونە نێو هەڵەیەکی مەترسیدارەوە، دەوەستن لە وەرگرتنی دەرمانەکانیان دوای ئەوەی کەمێک هەستیان بە باشتربوون کرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گوایە چاکبوونەتەوە یاخود، وابیردەکەنەوە کە "تاوەکو کەمتر دەرمان بخۆن کەمتر زیانیان پێدەگا بەهۆی زیانە لاوەکییەکانی دەرمانەکان" یان بە هۆکاری دارایی یان بە هەر هۆکارێکی دیکە وازدێنن لە وەرگرتنی دەرمانەکان.

لەڕاستیدا نەخواردنی دەرمانەکان کاریگەریی مەترسیدارتری هەیە وەک لەو زیانە لاوەکییانەی دەرمان، بەتایبەت لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو 'شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ' بۆیە راگرتنی خواردنی دەرمان زیانی جیدی بەر نەخۆشەکە دەکەوێت.  

بۆ نموونە:
1- شەکرە: وەستان لە دەرمانەکانی شەکرە دەکرێ ببێتە هۆی وەستانی گورچیلە، زیانگەیاندن بە دەمارەکان و تەنانەت کوێربوون.
2- بەرزەپەستانی خوێن: دەکرێ هەست بەهیچ نەکەی، بەڵام مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
3- زیادبوونی هەوکردن: زیادبوون و بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکە بەهۆی نەخواردنی دەرمانەکانی دژەزیندەییەکان.
4- نەخۆشییە دەروونییەکان: نەخواردنی دەرمانی دەروونی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی نیشانەکان و زیانگەیاندن بە باری دەروونی و جەستەیی.


PM:05:56:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌