نوێترین توێژینەوە ڕێگایەکی سادە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە ئاشکرادەکات
وێستگە ستایل-
زاناکانی چین ڕێگایەکی سادە و ئاسانیان ئاشکراکردووە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
گۆڤاری Nutrients ڕایگەیاندووە لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا کە ئەنجامدراوە لە لایەن زاناکانی وڵاتی چینەوە، تاقیکردنەوەی نێو تاقیگە لەسەر مشک دەریخستووە کە پێکهاتەی چای "Liobao" کە یەکێکە لە جۆرەکانی چای ڕەش یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن و باشترکردنی مێتابۆلیزمی جەستەی مرۆڤ بە تایبەت مێتابۆلیزمی چەوری، سەرەڕای ئەمانەش ئەم چایە دەتوانێت پارێزگاری لە جگەر بکات دژی هەوکردن.
بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەم کاریگەرییەی کە بەم دواییانە دۆزراوەتەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پێکهاتەی چایەکەوە نییە، بەڵکوو هۆکارەکەی ڕێکخستنی بەکتریاکانی ڕیخۆڵەیە، بە جۆرێک کە ئەم چایە لە توانایدایە ڕێژەی بەکتریا زیانبەخشەکان کەمبکاتەوە و لە هەمان کاتدا ڕێژەی بەکتریا سوودبەخشەکان زیاد بکات.
PM:05:22:07/10/2025
ئهم بابهته 1204
جار خوێنراوهتهوه