زیادبوونی کێش لە ماوەی دووگیانیدا تا چەند کیلۆ تەندروستە؟
وێستگە ستایل-
بڕی ئەو کێشەی کە بە ئاسایی یان تەندروست دادەنرێت بۆ زیادبوون لە کاتی دووگیانیدا بەندە بە پێوەری بارستەی جەستەی پێش دووگیانی (BMI)، لەم باسەدا دکتۆرە دلۆڤان محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون باس لە زیادبوونی ئاسایی کێشی لەش دەکات لە ماوەی دووگیانیدا.
1- ئەگەر پێش دووگیانی کێشت کەم بوو (BMI کەمتر لە 18.5) زیادبوونی کێشی تەندروست بەزۆری لە نێوان 12.5 بۆ 18 کیلۆگرامدایە.
2- ئەگەر پێش دووگیانی کێشت ئاسایی بوو (BMI لە نێوان18.5 بۆ 24.8) زیادبوونی کێشی پێشنیارکراو نزیکەی 11.5 بۆ 16 کیلۆگرامە.
3- ئەگەر کێشت زۆر بوو (BMI لە نێوان25 بۆ 29.9) زیادبوونی پێشنیارکراو 7 بۆ 11.5 کیلۆگرامە.
4- ئەگەر قەڵەو بوویت (BMI 30 یان زیاتر) زیادبوونی پێشنیارکراوی نێوان 5 بۆ 9 کیلۆگرامە.
- لە مانگی یەکەمەوە تا مانگی سێیەم: زۆربەی خانمان کێشییان زۆر زیاد ناکات. و باشتر وایە لە 2-0 کیلۆگرام زیاتر نەبێت.
- زۆربەی کێش لە سێ مانگی دووەم و سێیەمدا زیاد دەبێت، زیادبوونی کێشی جێگیر زۆر گرنگە بۆ گەشەی کۆرپەلە، بە ڕێژەی 1-2 کیلۆ لە مانگێکدا، ئەم زیادبوونە تەنها منداڵەکە ناگرێتەوە، بەڵکو منداڵدان و شلەی ئامنۆتیک و زیادبوونی قەبارەی خوێن و شلە و چەوری لەش دەگرێتەوە.
PM:05:20:06/10/2025
ئهم بابهته 776
جار خوێنراوهتهوه