هۆکارەکانی چرچبوونی پێست کامانەن؟
وێستگە ستایل-
مەرج نییە دەرکەوتنی چرچولۆچی پەیوەندیی بە بەساڵداچوونەوە هەبێت، ئەمە زیاتر پەیوەندیی بە هۆکاری بۆماوەیی و شێوازی ژیانی کەسەکە هەیە، لە دوای 25 ساڵیدا 1٪ رێژەی کۆلاجینی پێست کەم دەبێتەوە و بەرە بەرە پێست چرچر دەبێت، لەم باسەدا دکتۆرە کوردە فەرەیدون پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری باس لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی چرچولۆچی ڕوخسار دەکات کە ئەمانەن:
- چەند هۆکارێک هەن بۆ زیادبوونی چرچولۆچیی پێست، دەشکرێت رێگری لەمانە بکرێت بۆ رێگری لە زووچرچبوونی پێست وەکو؛
1- گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ.
2- بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر.
3- بەکارنەهێنانی دژەخۆر.
4- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیکێشان.
5- خواردنەوەی کحول.
6- خواردنی خۆراکە خێراکان و شیرینییەکان.
7- بۆماوەیی.
- چەند خۆراکێک هەن کە چرچولۆچبوونی پێست دوادەخەن وەکو؛
1- خواردنی سەوزە و میوەکان.
2- خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و دژەئۆکسێنەرەکان.
3- خواردنی ماسی و خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ئۆمێگا سێ.
- پێویستە هاونیشتمانییان رۆتینێکی گونجاوی پێستیان هەبێت ئەویش بە پاککردنەوەی دروستی پێست و بەکارهێنانی دژەخۆر لە هاوین و زستانیشدا، بەکارهێنانی شێدارکەرەوەش بۆ پێستی وشک، پاشانیش ئەو کرێمانە زیاتر بەکاربێت کە مادەی ریتینۆڵیان تێدایە، ئەگەریش فیلەر و بۆتۆکس پێویست بێت بۆ لابردنی چرچولۆچیی پێست، بە شێوەیەکی گونجاو بێت و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ بێت، بۆیە نابێت زێدەڕۆیی لە کاری جوانکاریدا بکرێت، چونکە هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی روخساری کەسەکە بشێوێت و تەمەنێکی زۆرتری پێوە دیار بێت.
PM:05:07:06/10/2025
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه